جوانتراین هونەر، هونەری سیاسەتە
27 كانونی دووهم, 2017بە درێژای مێژوو تا ڕۆژی ئەمرۆ ئەگەر چاوێك بە مێژووی ئێراندا بخشێنینەوە، ئەوە مژارێکی سەرنج ڕاکێش دەبینین کە هەمیشە ئێران بە دەسەڵات و سیاسەتی خۆی لەسەر بنگەی کۆیلە کردنی ژن کاریکردوە و ئێستاش بەردەوامە. وەك کارێکی لەمێژینەی، هێرشی بەرهەم و نرخە مەعنەویەکانی ژنان دەکات، لەناو کۆمەڵگادا لەهوڵی ئەوەداییە کە ژنان بێ نرخ و وەك کاڵاێەك نیشان بدات، کە ژن بۆ خزمەتی پیاوێك دەبێت ژیان بکات. سیستەمی زیهنیەتی پیاوسالاری بەهەموو شێوەێك و ئامرازێکی دەیەوێت کە ڕۆڵ و نەخشی ژن لەناو کۆمەڵگادا بێ کاریگەر بکات، تەنانەت نایهەوێت کە ژن بەشداری سیاسەت بێت و ڕەنگی خۆی وەكو ژن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا دیاربکات. دەبینین کە ڕۆژانە بە دروستکردنی یاسایی جۆراوجۆر لەسەر بنەمای زیهنیەتی پیاوسالاری بەرامبەر بە کارو خەباتی تێکۆشانی ئازادی دەوەستێ و دەبێتە کۆسپ و لەمپەر، هەروەها ناهێڵێت کە ژن لە بواری زانستی ڕاستەقینە خۆی زانا بکات، تەنها کاتێك ڕێگە دەدات کە ناوەڕۆکی ئەو زانست و زانابوونە لە بەرژەوەندی سیستەم و دەوڵەت بێت.
سیستەمی ئێران ژنان هاندەدات بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ماڵ و بنەماڵەکانیان بمێننەوە و وەكو کارخانەێەك بۆداهاتووتی ئەم سیستەمە منداڵ دروست بکات، کادیری داهاتووی ئەم سیستەمە پەروەردە بکات، بەمەش دەوڵەت تەمەنی خۆی درێژ دەکاتەوە و خۆی لەسەر پێ دەهێڵێتەوە، هەر بۆییە ڕێگە نادات ژنان بەشداری سیاسەت بن و دەڵێن: سیاسەت کاری ژن نییە، کاری پیاوانە! لە گۆڕ هەموو ئەم جۆرە سیاسەتانە دەیوێت لە کەسایەتی ژندا بێ چارەبوون وبێ باوەڕی دروست بکات و بیانگەێنێتە ئەو باوەڕیەی کە بەڕاستی ژنان ناتوانن بەشداری سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ببن. واتە دەتوانین بڵێن کە ئێران دەیەوێت سیاسەت لە ناو ژنان، گەنجان، کۆمەڵگا نامۆ بکات.
لە ئێستادا دەبینین کە ڕوانگەی کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان بەرامبەر بە سیاسەت و سیاسەت کردن ئەوەییە کە کارێکی خراپ و پڕە لە فێڵکاری و بێ ئەخلاقی… دەتوانرێت بۆ سیستەمێکی دەوڵەت ئەمە بگوترێت، بەڵام واتای ڕاستەقینەی سیاسەت بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاییە بە باشترین ڕێگا و ڕێباز، ئەخلاق و سیاسەت لە یەکتر جیاناکرێنەوە، هەر لەسەرەتاوە بەیەکەوە بوونە و گرێدراوی یەکتربوونە، هەروەك چۆن ئەخلاق ئاست و پێوانی بەڕێز و نرخی کۆمەڵگایە، وە سیاسەت ڕێگە و ڕێبازی پاراستنی ئەم ئاست و نرخانەی کۆمەڵگاییە.
سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە بنگەی خۆیدا ئەرکی ژنان بووە کە لە قۆناخێکی درێژدا بە زەخت و فشار لەدەستی ژنان سەندراوەتەوە و ژنانیان کۆیلە و مەحکوم بە چوارچێوەی ماڵ کردووە. دەوترێ: " گیا لەسەر پنجی خۆی شیندەبێتەوە" بۆییە ژنان دەبێت دیسانەوە لەگەڵ واتای ڕاستەقینەی سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا ئاشت ببنەوە و بەشداری سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بن، هەموو ئەو سیاسەت و یاسایانەی کە دژی مرۆڤایەتین لەم کۆمارە دژە ژنەدا بگۆڕن. سەبارەت بەم بابەتە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: "جوانترین هونەر،هونەری سیاسەتە". ئەگەر باش سەرنج بدەینە ئەم وتەییە بۆمان دەردەکەوێت کە هونەر هەمیشە لەگەڵ خۆیدا جوانی دەهێنێت، هەر بۆییە سیاسەتیش ژیان جوان دەکات و ئاست و پێوانی ژیان بەڕێبازی جوان، لەهەمان کاتدا کۆمەڵگاێکی دیموکراتیك نیشان دەدات.
هەروەك دەزانرێت لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنەکانی سەرۆك کۆماریە، هەمیشە ڕێگری لە ژنان کراوە کە بتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداربن و ڕەنگی خۆیان دیاری بکەن، یاخود دەبێت زیهنیەتی پیاو بێت، لە ڕاستی و جەوهەری خۆی دوور بێت، بە سەدان پاڵاوتە (فلتەری) سیستەمی زیهنیەتی پیاوسالاریدا تێپەڕ ببن ،ئاخۆ لەگۆڕ ئەم دەوڵەتەن یاخود نا؟! هەر بۆییە ئیدی ژنان دەبێ بەزانابوون و ئاگاداری و هۆشیاری بەشێوەێکی ڕاست نزیکی ئەم بابەتە ببنەوە و لەم بوارەدا پێشەنگایەتی و ڕۆڵی خۆیان دیاربکەن و کۆمەڵگاکەیان بەرەو کۆمەڵگاێکی ئازاد و دیموکراتیك ببەن، کە ئەمەش بە ئازادی خودی ژنان خۆیان مسۆگەر دەبێت.