با ڕۆژی3 ی ئاگوست بکه‌ینه ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکۆژی ژنان و جینوسایدی نژادی
5 ئاب, 2016
له دووهه‌مین ساڵڕۆژی کاره‌ساتی شه‌نگاڵ دا، وه‌کوو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان« کۆمیته‌ی چاڵاکی ژنانی کومه‌ڵه سازمانی کوردستان_ حیزبی کمونیستی ئێران، کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان «کژار» و ڕێکخراوی ئاسوی ژنی کورد ، ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی ترۆریسته‌کانی داعش شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه تی ژنانی شه‌نگاڵ، بۆ گه‌یشتن به ئازادی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تێکۆشانی بێ وچان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ماوه‌ی دووساڵ به‌ر له ئێستا له ٣ ئاگوستی 2014 چه‌ته‌کانی داعش، هێرشیان برده سه‌ر شه‌نگاڵ و له‌و هێرشه‌دا، به‌هه‌زاران ژن و منداڵ له‌لایان تروریسته‌کانی داعشه‌وه ڕفندرانوو و له‌بازاره‌کاندا فروشران. به‌سه‌دان که‌س له باروودۆخێکی قورس‌دا په‌نایان برده چیاکان شه‌نگاڵ و به‌شێکیش مه‌جبوور به کۆچ به هه‌نده‌ران کران. ئه‌و بابه‌ته‌ی که بۆ هه‌موو که‌سێک ڕوونه، ئه‌وه که هێرشی داعش بۆسهرشهنگاڵ، هێرشی عه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالار بوو بهسهرنرخه کانی کۆمه‌ڵگا. ژنان و منداڵان له‌و هێرشه‌دا، بوون به گه‌وره‌ترین قووربانی. هه‌ندێک له ژنان به‌دیل گریان و هه‌ندێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سیری داعش نه‌بن، له چیاکانهو خۆیان خسته خواره‌وه و کۆتایی به ژیانی خۆیان هێنا. بێگۆمان ده‌زانین ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆسه‌ر گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه‌تی ژنان، بێ پلان و به‌رنامه نه‌بووه و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک به‌ڕێوه چوو، تا کوو بتوانن بنه‌مای کۆمه‌ڵگا له‌ناو به‌رن و به شێوه که ده‌یانه‌وێ به دیلیان بگرن تا به‌شێوی فه‌رمانه‌کانی دیکه کۆمه‌ڵکۆژیان بکه‌ن .له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌کاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنان هێزیکی پاراستنی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌بوو، نه‌یانتوانی که خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه بپارێزن. هێشتاش ژنان ئه‌سیری ده‌ستانی داعشن و بوون به غه‌نیمه‌تی شهر. لێره‌دا جارێکی سه‌لمێندرا که له‌هه‌ر کۆێ که ژنان له باروودۆخی ژیانیان ئاگادار ببن و به هێزیشیان باوه‌ڕ بن، ده‌توانن له هه‌موو کاته‌کاندا خۆیان بپارێزن.
ئێستا پاش دووساڵ، گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه‌تی ژنان، به پێچه‌وانه‌ی تاریخی ڕابردوویان، له هه‌موو گۆره پانه‌کانی ژیاندا پێشه‌نگی ژیانن. ژنان له پلانه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ هێرش بردنی سه‌ر وڵات، ئایین و هه‌موو نرخه مرۆڤاییه‌تیه‌کان به‌باشی ئاگادار بووه‌نه‌ته‌وه و ده‌زانن که وڵاتی بن ده‌ست منداڵ و خه‌ڵکی بن ده‌ست په‌روه‌رده ده‌کات، به‌م بۆنه‌وه‌ش له‌م ماوه‌دا یه‌کینه‌کانی پاراستنی خۆیان درووست کرد و له‌سه‌ر بنه‌مای شورا و کۆمین، خۆیان به رێخستن کردووه تا به شێوازێکی ئاگاهانه گه‌شه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن، تا له به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره هێرشێک خۆیان بپارێزن.
به‌ڵام هێشتاش هێرشه‌کانی داعش به‌رده‌وامه، هێشتاش ژنانی زۆر به‌دیلی ده‌ستی داعشن که له‌سه‌ر ناوی ئیسلام و دین، سه‌رکۆت ده‌کرن وبه‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی ئه‌و
تروریستانه ده‌بن. ئه‌وه‌ی که پێویسته، یه‌کده‌نگی هه‌موو ژنان بۆ پاڵپشتی شه‌نگال و به‌تایبه‌تی ژنانی شه‌نگاله. بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ئه‌و باروودۆخه‌ی که ئێستا گه‌لی شه‌نگاڵ له‌ناویدا ده‌ژین، نه‌ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر نابێت، به‌ڵکوو برینه‌کانی ئه‌وان قووڵتر ده‌کاته‌وه. له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایه، وه‌کوو ژنانی چالاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ئه‌رکی خۆمان زانی که بتوانین ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگی ژنانی شه‌نگاڵ و له‌م بواره‌ش دا،چالاکییه‌کانمان به‌رفراوانتر بکه‌ین. هه‌روه‌ها له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌مانه‌وێ که ئه‌م که‌یسه وه‌کوو قڕکردنی گه‌ل و به‌تایبه‌تی ژنان به فه‌رمی بناسێت.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه وه‌کوو ژنانی چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م کۆمهڵکۆژیه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و وه‌کوو هێرش بۆ قڕکردنی ژنانی شه‌نگاڵ وبه‌ته‌واوه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌یبینین. له‌هه‌مان کات دا، هاوده‌نگی و رێخستن بوونی ژنان وه‌کوو قه‌ڵخانێکی مه‌زن له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هێرشی عه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بینین و به ئاماژه کردن به سێ خاڵان دا کۆتایی به به‌یاننامه‌که دێنین
1. ئه‌و رۆژه وه‌کوو ڕۆژی فه‌رمی وه‌کوو کۆمه‌ڵکۆژی ژنانا و ژینوسایدی نژادی بێته ناسین.
2. ئه‌و ژنانه‌ی که تا ئێستا له ده‌ستی داعشن، رزگاربکرن
3. تاوانبارانی ئه‌م که‌یسه بێنه داڕزاندن
ژنانی چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان5. 8. 2016