• "زیلان کۆتایی بە سەردەمی بێدەنگی هێنا"

    30 حوزه‌یران, 2016

    جیهان چیا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ، لە ساڵیادی چالاکیە گیانبازیەکەی ژنە شۆڕشگێری کورد زەینەب کناجی(زیلان) دا یادی ئەو ژنە تێکۆشەرە بەرز ڕادەگرێت، جیهان ڕادەگەیەنێت: "زیلان لە ٣٠ حوزەیراندا بە ئەنجامدانی چالاکی گیانبازی وەڵامی هەموو ئەو هێرشانەی دایەوە کە لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێنە سەر گەلی کورد، لەکاتێک نەیارانی گەلی کورد بێ ئەوەی حساب بۆ هیچ کەسێک بکەن کوردانیان کۆمەڵکوژ دەکرد زیلان ترسی خستە دڵیان. هەڤاڵ زیلان هەم لە تەکتیکدا هەمیش لە لایەنی سیاسی و ئایدۆلۆژیدا ئەو هێرش و پلانانەی دەبینی و شرۆڤەی دەکردن، هاوکات بە گوێرەی هەلومەرجی ئەوکات، شێوازی چالاکی دەگۆڕێت، قۆناغێکی سەردەمیانەی چالاکیمان پیشان دەدات."

    "چالاکی زیلان کۆتایی بە بێدەنگی هێنا"
    جیهان چیا لەسەر گرنگی و واتای چالاکیەکەی زیلان و ڕوانینی زیلان بۆ دێرسم وتی: "هەڤاڵ زیلان لەکاتێک ئەو چالاکیە ئەنجام دەدات، کە لە تێکۆشانی گەریلاییدا لە دێرسم خەبات دەکات، دێرسم ئەو شوێنەیە کە دوژمنان سیاسەتی تواندنەوەی کەلتوری و شەڕی تایبەتیان لەسەر بەڕێوە دەبرد. چونکە مێژووی دێرسم مێژووی بەرخۆدانیە، دوژمنان بە تایبەت هەوڵیانداوە لەو هەرێمە گیانی بەرخۆدانی بچەوسێنەوە، بۆیە هەمیشە هێرشەکانیان بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەی شوێنەواری بەرخۆدانی گەل ئەنجامداوە. کاتێک هەڤاڵ زیلان چالاکی ئەنجامدا لە دێرسم، بە چەوساندوەی چەندین ساڵ دێرسم تا ئاستێک بێدەنگ کرابوو. هەڤاڵ زیلان ویستی بەو چالاکیەی بێدەنگی بشکێنێت، ویستی سەرنجی هەموو لایەک رابکێشیت بۆ سەر ئەو هێرشانەی لەسەر گەل بەڕێوەدەچن، ویستی ڕۆحی پڕ تێکۆشانی دێرسم سەر لەنوێ زیندوو بکاتەوە، ئەمەشی سەرخست."
    "زیلان مانیفەستۆیە"

    جیهان چیا سەبارەت واتای چالاکی زیلان بۆ مێژوو و ئێستا و داهاتو وتی: "کەسایەتی زیلان بۆ ئێمە وەک ژنان، بۆ ئەو پیاوانەی شەڕڤانی ئازادین مانیفەستۆی ژیانە. کاتێک لە مێژوو کوردان بڕوانین دەبینین لە ٢٨ سەرهەڵدانی کوردان ڕۆحی فیدایی بوونی هەبووە، ئەمڕۆش لە ٢٩ یەمین سەرهەڵدان و شۆڕشی ئازادیدا بەردەوامە. بەسێ و زیلانەکان ئەو ڕۆحەیان لە زەریفەکانەوە وەرگرتوە و ڕۆژ بەڕۆژ گەشتری دەکەنەوە."

    جیهان چیا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات (کەژار),لە کۆتایشدا وتی: "زیلان بە پیرۆزترین و واتادارترین شێوە ژیا، بەر لەوەی چالاکیەکەی ئەنجام بدات دەڵێت؛ 'دەمەوێت ببم بە خاوەنی چالاکیەکی گەورە و ژیانێکی واتادار.' ئەوانەی خاوەن بیرکردنەوەی گەورەن، هەمیشە سەرکەوتنی نوێ و داهێنانی نوێ تۆمار دەکەن، مەگەر ئەوانەش بتوانن هەڵوێسێکی وا بنێونن، بۆیە زیلان بۆ هەمیشە بوو بە پێشەنگی ژنانی کورد لە هەر شوێنێک."

     



    کژار