ههرپیلانی دژه ژن بو قڕکردنی ژنان، نیشانی ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران، له کۆتایی هێنان به ژیانی خۆیه
17 ئایار, 2016ههرپیلانی دژه ژن بو قڕکردنی ژنان، نیشانی ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران، له کۆتایی هێنان به ژیانی خۆیه
سه‌ره‌تا وه‌کوو کژار هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی رژیمی پیاوسالاری ئیران مه‌حکووم ده‌که‌ین و ده‌لین ئێدی ژنان ئاستی هۆشیاری و زانیاریان له کۆمه‌ڵگا به‌رز بووه‌ته‌و و بههۆکارهیشه رژیم ئێران ناتوانێ به سیاسه‌ته نا ئه‌خلاقانه‌یه ئیراده‌ی گه‌ل و به تایبه‌تی ژنان بشکێنێت.
ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که ئاماری خۆکوژیی ١١ کەس لە ڕۆژێکدا بۆ خۆی تۆمار کردووە که ئه‌وه‌ش دەکاتە ٤٠٦٩ کەس لە ساڵدا. به پێی دوا ئامارەکانی که به شێوازی ره‌سمی به‌ڵاوه بووه‌ته‌وه، لە ئێران‌دا لە نێوان هەر١٠٠ هەزار کەس ٦ کەس لە ساڵدا خۆیان دەکوژن، ئه‌مه له حاڵک دایه که زۆربه‌ی خۆکوشتنه‌کان به هۆکاری جیاوازدا نیشان نادرێت. له ناو شاره‌کانی ئێران داش، ئیلام و پاشان کرماشان، لورستان،به‌لووچستان و سنه و … زورترین ئاماره‌کانی خۆسوتاندن و خۆ کوشتنی ژنانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده سه‌لمێنێت که رژیمی سه‌رکۆت کار و داگیرکه‌ری ئێران نایهه‌وێت له هیچکاتێک دا، ژنان ببن به خاوه‌ن ره‌نگ و ده‌نگ و هه‌روه‌ها ئیراده، بۆیه‌ش له هیچ پلان و پرۆگرامێک درێغ ناکات. رۆژانه ده‌بینین که ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران تا چ راده‌یه‌ک رووبه‌روی هه‌موو جۆره توندوو تیژی وه‌کوو تیزاپ، ، سێداره، له سه‌رناو شه‌ره‌ف و نامووس کوشتن، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی و ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه. له هه‌مان کاتدا بێده‌نگی داموودهزگانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها به‌کارگرتنی هه‌موو شێوازه نامرۆڤانه‌کان، ژنان پاڵ پێوه ده‌دات که کۆتایی به ژیانی خوه‌یان بهێنن. بۆ نموونه هه‌ر له ناو ئه‌م حه‌فته‌ی پێشوودا، چه‌ندین نموونه له کوشتنی چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی ژنانمان بینی. له 23ی بانەمەڕەی ساڵی ۹٥ی هەتاوی کچێکی تەمەن ۲۲ساڵەی شاری مەریوان خۆی هەڵواسیوە. هه‌روها له روژی 26 ئةم مانگه‌دا پیاوێکی 57 ساڵه‌ی خه‌ڵکی بۆکان کۆتایی به ژیانی خوه‌ی هێناوه. له هه‌مان کاتدا گۆبیستی ئه‌و خه‌به‌ره‌ی بوین که ژنێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه به‌ناوی «فریدە ص. کچی حسین»، خه‌ڵکی شاری سه‌قز ماوەیەکی زۆرە لەلایەن هاوژینةکهی که ئه‌ندامی ئیتلاعاتی شاری سه‌قزه و له هه‌مان کاتدا به‌رپرس به‌ڵاوکردنی ماده هۆشبه‌ره‌کانه ئازار‌و ئەشکەنجە ڕۆحی وجەستەیی دەدرێت. به‌و هۆکاره‌ش لەلایەن دەزگای قەزایەوە پشت گوێ ده‌خرێت. ئه‌وه دیار ده‌کات که تا چه‌نده ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له به‌رێوه‌بردنی هه‌مووی ئه‌و پیلانانه هه‌یه و له ڕێگای که‌سایه‌تی ئاوا دا ده‌یهه‌وێت کۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م نرخه‌کانی له ناو به‌رێت.
هه‌رساڵ ده‌بینین رێژه‌ی خۆکوشتن و خۆسوتاندن ژنان له رۆژهه‌ڵات و ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه، تا ژنان هیچ کاتێک نه‌توانن ده‌نگ و ره‌نگی خوه‌یان له کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕن و هه‌مان شتێک بن که عه‌قلییه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و پیاو سالارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌یهه‌وێ. به‌ڵام یه‌ک شت له ئارادایه و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه که گه‌رچی خۆکوشتن دێته ئه‌و واتایه که ئێدی ئه‌و باروودۆخه‌ی که ئێران به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌تی ژنان زاڵی کرددوه، قه‌بووڵ ناکرێ، به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌ش ده‌بینین ته‌نیا هه‌رساڵ ژنان ده‌بنه قوربانی!
بۆ ئه‌وه‌ش وه‌کوو کژار له‌و قه‌ناعه‌ته داین که ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران له باروودۆخه‌که که هه‌ر چرکه‌یه کی پێوه‌ره ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمةلگا پێشل ده‌کات، ئاگان. له سه ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئه‌و شته که بۆ ژنان له رۆژهه‌ڵات و ئێران دا پێویسته، ئه‌وه‌یه که ژنان بتوانن له هه‌موو بووارێک خوه‌یان بپارێزن و به شێوازێکی رێکخستن کراو په‌ره به خه‌بات و تێکۆشانی خوه‌یان بده‌ن دا کوو بتوانن ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان- کژار
17/5/2016