به بۆنه‌ی 8ی مارس
15 ئازار, 2016په‌خشان عه‌زیزی
"دایكێك كه كچه‌كه‌ی هه‌ر داده‌پۆشی"
رۆژێكی هه‌ینی
باب له باوه‌شی دۆستی كۆنی دا
كوڕ خه‌به‌ر ده‌كا
خۆ بۆ كوشتنی خوشكت ساز بكه
كوڕ به هه‌ناسه
له‌ناو باوه‌شی دۆستی ماندوودا
خۆی دێنێته ده‌ر
دۆخین هه‌ر شله‌و
رێگه‌ی ناشتنی بێ نامووسی به‌ر
دایك كچی بێ هه‌ناسه‌ی
له‌ژێر داوێنی كراسه‌كه‌ی دا
جوان داپۆشیوه
ده‌ركه‌كه ده‌شكێ
دایك لێی ده‌درێ
به‌ڕاكێش راكێش
لیباسی كچه له لایه‌ن برا
ته‌واو هه‌ڵده‌دڕێ
خه‌ڵكه‌كه بێ خه‌م
هه‌ر چاوه‌ڕوانن
باب و كوڕ ماندوو
هاوارێ ده‌كه‌ن
دایك هه‌ناسه سارد
ده‌نگی ده‌رنایه
تا مردن وێنه‌ی هه‌ر داده‌پؤشێ و
بێ ده‌نگ بۆی ده‌گری!
"خه‌ته‌نه"
له مێژ نییه
هه‌ر دۆینێ بوو
له گۆشه‌یه‌ك
په‌ڕۆ له‌ده‌م، هه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك
به ته‌نیا و ته‌نیا زه‌ڕه‌یه‌ك
گۆشتی ئه‌ئه‌وێیان بڕی
به تۆسقاڵێك
هه‌ر ته‌نیا و ته‌نیا تۆسقاڵێك
خۆڵه‌مێش
سارێژیان كرد
ئه‌وڕۆكه، تازه زانیان
ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستێكیان بڕی
كه خۆڵه‌مێشی دونیاش
سارێژی ناكا
"جونناسی وڵات"
ئه‌وڕۆ چاوی هه‌موو وڵات
له گۆشه‌ی مانتۆی
كچێكی جوان بوو
هه‌ڵدرابۆوه!
"جیاز"
دوێنێ دایكێك خۆی سووتاند
له وڵاتی من دا
"به‌ختی دایك جیازی كچه"
ئه‌وڕۆش…
"حه‌یا"
ئه‌وڕۆ، ژنێكم دیت
بۆ ئه‌وه‌ی
له‌چكه‌كه‌ی با نه‌یبا
نانه‌كه‌ی له‌ده‌ست كه‌وت!
"بۆ كچێكی لادێ"
قه‌ڵشتی دابوو
ده‌ستی، لاقی
به ساڵه‌ها بوو
له ئامێز گرتبوو
پاتۆڵ له‌به‌ر، له‌چكه له‌سه‌ر
له ناو خه‌ودا
ته‌پاڵه‌ی رشتبوو
دوایین خه‌ونی
ده‌ستێكی چه‌ور بوو
به سووكێكی
چاوانی بۆ به ست
"سه‌ره‌تانی مه‌مك"
ته‌بیبێك، سێوێكی
له دارێكی پڕگه‌لا لێوه كرد
كه هه‌تا
بن هه‌نگڵی لقێكی پێوه هات
دوای ماوه‌یه‌ك
سێوێكی تریش
كه هه‌تا
بن هه‌نگڵی لقێكی تریشی
هه‌ر هات و وه‌ری
وه‌ری و سیس بوو
ساحیبی!
كه عومرێك به گه‌ڵا و
به‌ری ئه‌و داره‌وه ژیابوو
دیتی كه نه‌ما
تا بحه سێ و بیگرێ دیسان
هات و
له‌یدا له كۆكه‌وه یه‌كسه‌ر
كه هه‌تا
نێو دڵی داره‌كه‌ی پێوه رۆی
بۆ سه‌ربڕه‌كه‌ی…
ئاهۆنی ئێستا؟!
سڕیته‌وه
ئه‌و نوتفه شه‌رمه‌ی
به زۆر و
به ئاهه‌نگی هه‌ناسه‌ی خۆت
سازت كردبوو!
ره‌گه‌زیشی خۆت دیاریت كری
ئاهۆنی ئێستا؟!
ئاخۆ نه‌تژومارد
هه‌ناسه‌كانی ساز كردنت زیاتر بوو
یا سڕینه‌وه‌ت؟!
چ بوو، چ رووی دا
كه به ئاهه‌نگی چه‌قۆكه‌ت
سازكراوه‌كه‌ت وا
ده‌خسته سه‌ما؟!
"بۆ ئه‌ندام وردیله‌ی بێ ئاواتی ئه‌و وڵاته"
به شوودانت یاری نه‌بوو
نه بڕینی له‌شت یاری
نه گوله بارانیش یاری
كاره‌سات ئه‌وه نییه چییه
تۆ بڵێ
چه‌ندت یاری كری
به كام ئاواتت گه‌یشتی
كه ئه‌ندامی وردت
بوو به یاری
پیاوه دره‌كانی
ده‌ستوورده‌ر و ده‌ستوور دراوی
ئه‌و وڵاته؟!
ته‌نانه‌ت
ئه‌و دڵی كوردستانه‌شم ناوێ
كاتێك كه تێیدا
مێینه په‌پووله كوردێكی تر
هه‌ڵخڵه‌تێ
هه‌ڵدڕێ
هه‌ڵپڕووزێ
هه‌ڵقرتێ
هه‌ڵقرچێ و
دڵی له لێدان بوه‌ستێ!
ره‌ش ره‌ش هاتن
له شه‌مشێریان خوێن ده‌تكا
ده‌وره‌یان دا
به هه‌زاران
چارشێوی ره‌شیان
تێهاڵاند
نرخیان له‌سه‌ر له‌شی دانا
ئامێز به ئامێزی ره‌ش
گه‌ڕاندیان
هه‌ر هات و هات
تاریك داهات
ره‌ش ره‌ش هاتن
له شه‌مشێریان خوێن ده‌تكا
ده‌وره‌یان دا
مه‌مكی وشك هه‌ڵات
به هه‌زاران منداڵ به سینگیه‌وه
وشك، تاقه‌ت نه‌ما
به سووكێكی، سه‌ری
له‌سه‌ر به‌ردێك دانا
ره‌ش ره‌ش هاتن
له شه‌مشێریان خوێن ده‌تكا
ده‌وره‌یان دا
تا دوایین فیشه‌ك به‌رخۆی دا
جا ئه‌وجار زامنی كێشا
پارچه پارچه‌ی له‌شی، هه‌ر یه‌ك
بوو به بۆمبێك
شه‌مشێر هه‌مووی فڕێ درا
ئه‌وه‌ی كه ما
ته‌نیا و ته‌نیا
ره‌شایی بوو
ره‌ق هه‌ڵاتبوو به حه‌رزی دا
له‌و وڵاته
رۆژ نییه
په‌ڕه‌كانی خونچه گوڵێك
كۆ نه‌كرێنه‌وه و
"له ویژدانی ئه‌و خاكه‌دا ئه‌نفال نه‌كرێن"
تۆ وه‌ره، ئه‌و خاكه
به فامت بده‌وه
جا پێم بڵێ
چاوه‌كانم، چۆن ببه‌ستم
لێوه‌كانم، چۆن گه‌رمای لێوانت بمژن
چۆن باسی عه‌شق و ئه‌وین كه‌م
كاتێك بۆنی ئه‌و قه‌یرانه
هه‌رگیز لێوه‌یان نه‌هات
ئه‌ی پیاو!
من ئه‌و كچه‌م
رۆژێك، بۆمبی سه‌دام هه‌ڵمده‌قرچێنێ
رۆژێك، كوره‌ی خوێندنگاكه‌م
رۆژێك، نه‌وتی ماڵه خۆمان
رۆژێك، ره‌گباری شاهم تێدا خاڵی ده‌كرێ
رۆژێك، فیشه‌كی هاوسه‌رم
رۆژێك، ئی به‌كرێگیراوێك
رۆژیك، په‌تی مه‌لا ده‌مخنكێنێ
رۆژیك، په‌تی بابم
رۆژێك، بڕیاری عه‌شیره‌كه‌م
شه‌رم
شه‌رم
شه‌رم بۆتان
كه شان به شانی دوژمنانمان
هه‌رچی كردیان، ره‌چاوتان كری
هه‌ڵقرچاندن و
برین و خنكاندن
به‌شێك بوو له‌و ژیانه‌ی وا
ده‌ستی ئێوه
بو منی ساز كرد
مه‌نقه‌ڵێكی داگیرساو
قورسی ره‌وان گه‌ردان بڵاو
سفره خاڵی
چنگ و نینۆكی، نه‌مابوو
له‌گه‌ڵ كار و باری ماڵان
ئه‌و رۆژه بوو
چنار له‌گه‌ڵ دایكی نه‌چوو
به ده‌ستێكی بوو‌كه‌كه‌ی و
ده‌سته‌كه‌ی تر
ده‌ستی بابی
كه ره‌ق و ته‌ق
له گوشه‌یه‌ك، هه‌ڵده‌له‌رۆی
گوشی
گوشی
كه هاته‌وه
پاره كه‌وت له چنگی كۆڵ
جیكه جیكی بووكی چنار
تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ، قیژه‌ی دایك
چوو بۆ ئاسمان
جلی چنار هه‌مووی دڕا‌و
له گۆشه‌یه‌ك حه‌وا دراو
ئه‌ندامی وردی، هه‌ڵدڕاو
له سه‌ر سفره، شتاڵی خوێن
مه‌نقه‌ڵ، قورس
ده‌ستی له‌رزۆك
له گۆشه‌یه‌ك
كلی به لاره‌وه نابوو
داوێنی كراسه‌كه‌ی لادا
ده‌رپێكه‌ی له‌به‌ر داكه‌ند و
مه‌مكی توند توند
رێك گوشی
تا هات بڵێ، به‌سه پیا…و…ه، به‌س…
ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دانا
له چه‌ند چركه‌یه‌ك دامركا و
خۆی له گۆشه‌یه‌ك حه‌وادا!
زه‌لامێك
ده‌ستی بۆ لای، كیژێكی كورد
درێژ كرد
سه‌ری راكرد
له په‌نجه‌ره
خۆی ره‌ها كرد
خه‌ڵك هه‌ستانه سه‌رپێیان
به‌ده‌م دروشم و
له شوێن خوێنی
هوتێل كاول
له بناغه‌وه
ئاگر درا، هۆتێل تارا
ئه‌وه‌ڵین مه‌یتێك كه دیتم
له‌سه‌ر سه‌كۆی مردووشۆرخانه
پێستی ره‌ش و سوور هه‌لگه‌ڕاو
قژی ته‌واو هه‌ڵپرووزاو
وه‌كوو چاوی كراوه بیت
سوور سوور داگیرساو
وینه‌ی به‌ریم له ده‌رێ دیت
كچێكی شۆخ و شه‌نگ و شاد
پێستی به‌فرین
قژی ره‌ش، گه‌ش
دوو چاووی ره‌ش
به بزه‌وه ئاوا دوا
كه ژنێتیم ئاگر درا
رووت له‌من وه‌رمه‌گێڕه
ئه‌و خانه هه‌ڵقرچاوانه‌ی كه ده‌یبینی
راستیه‌كی
تاڵی زیندووی ئه‌و مێژوویه‌ن
كه هه‌ر چه‌ند ساڵ
له روومه‌تی
ژنێكی جوان
سه‌رهه‌ڵده‌دات!
پیاوه‌تییه‌ك
له پشت دیواری كوردایه‌تییه‌ك دا
خۆی حه‌شار داوه
سه‌یری كچه كوردێك ده‌كا
كه توند و تۆڵ
به ته‌نیایی و بێ پشتیوان
ریگه ده‌بڕێ
هه‌ستێكی قووڵی، به‌رامبه‌ر ئه‌و
هه‌ڵده‌ستێ، كه پێی رێخا!
كچ پێش ئه‌وی، وێڕا رێگه
ده‌نگ هه‌ڵده‌برێ و
وای پێ ده‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی به هیوا بووی بیكه‌ی جاشیتییه
پێ ڕێخراوی دیرۆكی كلتوورێكی
بۆیه قه‌ت كارم پیت نییه"
پیاوه هه‌ستا
خۆی ته‌كاند و
به سه‌رشۆڕی
رێگه نه‌ما كه نه‌یبڕێ و
هه‌ر نه‌گه‌یی!
وڵاتێكی ترم ده‌وێ
پڕ له گوڵ بی
گرینگ نییه چ ره‌نگێك بێ
خۆر یان رۆژ تێیدا هه‌ڵبێت
گرینگ نییه به چ زاراوه‌یه‌ك
چیاكانی پارێزه‌ر بن
گرینگ نییه بڵیند با نه‌وی
هه‌وره‌كانی
سروودی عه‌شق و ئازادی
ئه‌م دیو و ئه‌و دیو كه‌ن
گرینگ نییه له كوێوه بێن
بۆ كوێ بچن
ئه‌وه‌ی گرینگه
بوونی وڵاتێكی تره
كه ژن تێیدا
نه له په‌راوێز
كه له ناوه‌ندی
هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌دا بێت!
سه‌ری هه‌ڵدا
وتی: ئیدی به‌سه
چیا چیا، چه‌ك له‌سه‌ر شان
رێگه‌ی بڕی
ده‌ستیان به‌سه‌ر له‌شی داگرت
هه‌موویان شتاڵی خوێن كرد
سه‌ریان به سه‌ر عه‌رزێ دادا
خوێن فڕكه‌ی كرد
ده‌ستیان له ته‌ختی گرێ دا
سیگار سیگار له‌سه‌ر له‌شی
بێ هێزیان كرد
سه‌تڵ سه‌تڵ ئاوی ساردان پێداكرد
وتی: "له‌شم ئه‌سیرتانه، ئیراده‌ی من سه‌رهه‌ڵدانه"
له پشت میله‌كان ده‌ریان خست
به‌ده‌م سروودی ئه‌ی ره‌قیب
ئیڕاده و ئه‌وینی ژنێك
له مه‌عبه‌ینی په‌تێكه‌وه
له‌گه‌ڵ كرچه‌ی ملی
فڕی، فڕی به‌ره‌و
به‌رزترین له‌تكه‌ی ویژدان