» كێشه‌-ئیكۆلۆژیه‌كانی-كۆمه‌ڵگا

كێشه‌ ئیكۆلۆژیه‌كانی كۆمه‌ڵگا

کێشە کۆمەڵایەتییەکان: (لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان) ٦ــ كێشه‌ ئیكۆلۆژیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئاشكرایه‌ كه‌ ئیندوستریالیزم هه‌م به‌شێكی كێشه‌ی ئیكۆلۆژییه‌، هه‌میش هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌تی. هەر بۆیە شرۆڤه‌كردنی له‌ژێر سه‌ره‌ دێڕێكی جیاوازدا له‌وانه‌یه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ بێت. به‌ڵام ئیكۆلۆژی دۆخێكه‌ له‌ ئیندوستریالیزم واتادارتره‌، كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌كێشه‌تره‌. هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك دەستەواژە‌ واتای زانستی ده‌وروبه‌ر بێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا زانستی شیكاركردنی په‌یوه‌ندی توندی نێوان په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگاو ژینگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌رێتی. كاتێك كێشه‌كانی ژینگه‌ زه‌نگی كاره‌ساتی لێدا، به‌گرانی بوو به‌ رۆژه‌ڤ: هه‌رچه‌نده‌ واتای مه‌ترسیداریش له‌خۆوه‌ بگرێت، به‌ڵام كرا به‌لقێكی جیاوازی لێكۆڵینه‌وه‌. چونكه‌ ئه‌ویش وه‌ك ئیندوستریالیزم كێشه‌یه‌ك نییه‌ كۆمه‌ڵگا ئافراندبێتی، به‌ڵكو وه‌ك دوا…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان