كێشه‌ی چین و بیرۆكراسی كۆمه‌ڵگا
کێشە کۆمەڵایەتییەکان: (لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان) ٩ــ كێشه‌ی چین و بیرۆكراسی كۆمه‌ڵگا ئه‌وانه‌ی وه‌ك دوو مه‌رجی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگا سه‌یری چین و بیرۆكراسی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به كێشهبوونی ئه‌م بابه‌ته سه‌ریان سوڕ بمێنێت. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه: ده‌شێت چین و بیرۆكراسی رێگا له‌پێش كێشه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌بوونێك خۆیان نابن به‌كێشه. به‌ڵام پێویسته ده‌ركی پێبكرێت كه ئەمانە بونیادێكن به‌لای كه‌مه‌وه هێنده‌ی شار به‌كێشه‌ن. هه‌روه‌ك شار، له‌وانه‌یه له‌قۆناخه یه‌كه‌مینه‌كانی شارستانیه‌تدا بیرۆكراسی و چین زۆر نەبووبن به قورسایی و كێشه. له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به رۆژگاری ئه‌مڕۆمان بونیاده به‌كێشه‌كانیان زیاتر ئاشكرا…