كێشه‌ی شارگه‌رایی كۆمه‌ڵگا
کێشە کۆمەڵایەتییەکان: (لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان) ٨ ــ كێشه‌ی شارگه‌رایی كۆمه‌ڵگا ناوه‌كه‌ی دیكه‌ی شارستانیه‌ت مه‌ده‌نیه‌ته، به زمانی عه‌ره‌بی واتای شارگه‌راییه. ئه‌و كێشانه‌ی شارگه‌رایی سهرچاوهكهیانه له‌كێشه ئیكۆلۆژیه‌كان كهمترو كه‌م بایه‌ختر نین. له رۆژگاری ئه‌مڕۆمان یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگایه. چییه ئه‌وه‌ی شاری به‌م دۆخه گه‌یاندووه؟ له رێگای چه‌مكێكی راستههێڵیهوه ده‌شێت فۆڕمێل و هاوكێشه‌كانی شار = چین = ده‌وڵه‌ت سەبارەت بە گوزارشتکردنی کێشەکانی شارگەرایی ئاسانكار بێت. به‌ڵام قووڵایی و هه‌مه‌لایه‌نی واتا ده‌كوژێت. هاوشێوه‌ی ئاواكردنی گوند، به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تی بیری له ئاواكردنی شاریش كردۆته‌وه.…