كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا
کێشە کۆمەڵایەتییەکان: (لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان) ٧ــ كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا لە روانگەی بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگاندنی ژن وه‌ك ره‌گه‌زێکی جیاواز، له‌سه‌رووی ئەو هۆكارانەوە دێت کە نابینایی سه‌باره‌ت به راستینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێت. جیاوازی ره‌گه‌ز به‌ته‌نیا سه‌ربه‌خۆ نابێته هۆكاری هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌كو چۆن دوالیزمی هیچ گه‌ردیله‌یه‌كی ناو هه‌بوونه‌كانی گه‌ردوون وه‌ك كێشه تاوتوێ ناكرێت، دوالیزمه‌كه‌ی هه‌بوونی مرۆڤیش وه‌ك كێشه نابینرێت. به‌ڵام ته‌نیا ده‌شێت له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری "بۆچی هه‌بوون و ژیان دوالیزمه؟" بدرێته‌وه. ده‌شێت شیكاری ئۆنتۆلۆژی (زانستی هه‌بوون) له وه‌ڵامی پرسیاری (كێشه نییه) بگه‌ڕێت. وه‌ڵامی من…