» kjar4wbadmin

بەهێز کردنی ئافرەتان بەهێز کردنی سۆسیالیزمە

لەبرگیراو لە پەرتووکی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوێ (عەبدوڵڵا ئۆجالان) رێپۆڕتاژی کەناڵی ئاسمانی مەد تیڤی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە رۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارس مەد تیڤی: بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان وەک دەزانن ئەمڕۆ  ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانە، ئێمەش بەم بۆنەیەوە دەمانهەوێت لە بابەتی دوا رەوشی بزوتنەوەی جیهانی شۆڕشگێڕانەی ئافرەتان بە گشتی و بەتایبەتیش رەوشی ئافرەتانی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادی ئافرەتانی کورددا وردبینەوە و بۆیە لەمبارەیەوە کۆمەڵێک پرسیارمان لە جەنابتان دەبێت. پێش هەموو شتێک ئایا لە رۆژێکی وەک ٨ی مارسدا، دەکرێت ئەو خاڵە هاوبەشە چی بێت کە پێویستە بزوتنەوەی ئافرەتان…

پێویستە ژنان لەبەرامبەر رەشبگیریەکان بێ دەنگ نەبن

24 كانونی دووه‌م, 2021

جارێکی دیکە ڕژێمی ئێران لە بەر بێ چارەیی لە بەرامبەر ئیرادە و بەرخۆدانی گەلی کورد دەستی کردووە بە لێشاوێکی ڕەش بگیری و زیندانی کردنی ڕۆڵەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .   بێگومان ئەم ڕەش بگیریانەی ڕژێمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جاری یەکەم نییە و هەر کاتێک شکستی هێناوە لە پیادە کردنی سیاسەتەکانی لە سەر گەلان و بەتایبەت گەلی کورد دەستی کردووە بە زیندانی کردن و چاو ترسێن کردنی خەلک ، بەڵام وەک دیارە کە گەلی کورد هەر لە سەرەتاوە بڕیاری خۆی داوە کە لەبەرامبەر نایەکسانی و ناعەداڵەتی دا بێدەنگ نەبێت…

لەکەسایەتی شەهید سەکینە سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بە بیر دێنینەوە

هەشتەمین ساڵڕوژی تیرۆری سێ کەسایەتی تێکۆشەر و پێشەنگی گەلی کورد هەڤاڵ ساکینە جانسز ، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کەلە پاریسی پایتەختی فەرانسە بە دەستی تاریک پەرەستانی زەمانە بە توندی شەرمەزار و مەحکوم دەکەین و لە کەسەیەتی ئەو شەهیدانە تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەبیر دێنینەوە . هەر وەک دەزانین هەڤاڵ سارا یەک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئازادی خوازی گەلی کورد و هاوکات پێشەنگی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن بوو و تەواوی ژیانی خۆی بە بێ دەقەیەک دوو دڵی و بێ پسانەوە تەرخان کرد لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەی و هاوکات ژنان…

کات، کاتی ئازادییە

6 كانونی دووه‌م, 2021

بەرفین دەنیز کات، کاتی ئازدییە، ئەو هەڵمەتەی کە ١٢ی ئەیلول لە لایەن بزوتنەوەی ئازادی گەلی کوردەوە دەستی پێکرد، نیشانی دا ئەو هێرشەی کە لەسەر رێبەر ئاپۆ کراوە و هەتا ئێستاکەش بەردەوامی هەیە، بە دەستپێشخەری بزوتنەوەی ئازادی کورد و گەلی کورد ئەو تێکیدەشکێنن. بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ هێمای بوێری و بنچینەی هەموو ئەو خۆڕاگرییانەیە کە لە گۆشە و کەناری کوردستان پێک دێت. ئەو هەڵمەتە هاندەرێکە بۆ ئەوەی بە جەستەیی سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئازادی مافی هەر مرۆڤێکە. ئازادی بەدوای کەسێک‌دا دەگەڕێت، کە باوەشی بۆ ئازادی کردبێتەوە و بە دوای‌دا بگەڕێت.…

گەڵاڵەی بودجەی ١٤٠٠ لە قوڵکەوە کەوتنە نێو بیرە

29 كانونی یه‌كه‌م, 2020

جوانا سنە   هەر دەچێ دەبینین کە لە هەناسە دواییەکانی دەوڵەتی روحانی ، هەوڵدان و پەلەقاژەکان بۆ درێژ کردنی تەمەنی رژیم زۆرتر دەبێ. لە هەمان کات‌دا دیاردەبێ ،کە روحانی هەوڵ دەدات کە بە بیرەوەریکی جوان، رۆژە رەشەکانی کۆمەڵگا پەردەپوش بکات . لە بەر ئەوەی کە سەرەتای بەرجام لە ناسنامەی دەولەتی ١٢ـهەم وەکوو دیتنی ئەو سەرابە بوو کە سالها وەکوو خەیالێک لێان دەڕوانی بەڵام، بۆ ماوەیک ئەو سەرابە کرا بە حەقیقەتێک. چەندەش بە رای روحانی هاتنی ، گوایە گەش بوو بەڵام، ڕۆیشتنی رەش بوو. چوونە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و چڕکردنەوەی…

خاوەنداری لە ئەخلاق و ژیانی دیموکراتیک گەورەترین گەوهەرە

ژیان هەورامان یەکێک  لە رەهەندە بنەڕتیەکانی سیستەمی داگیرکاری، نوێنەرایەتی زیهنییەتی پیاوسالاری لە دژی کۆمەڵگایە و شەڕی چەواشەکارییە. رژێم بە رێگای بێ ئێرادە کردن، پێشێل کاری، توشبوون بە ماددەی هۆشبەر و زواجی مێر منداڵان و ..هتد. دەیهەوێت ناخی کۆمەڵگا پووچەڵ بکاتەوە. کۆمەڵگا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ئەم ڕێبازە شەڕانە نەتەنیا بەرامبەر بە جەستەی مرۆڤەکان نییە بەڵکوو بۆ لە ناوبردنی هەست و روحی مرۆڤایەتی بکار دەهێندرێن. سیستەمی ئێران یەکێک لەو سیستەمە سەرەکیانەیە کە بە شێوازی شەڕی نەرم لە نێو کۆمەڵگا دزە دەکاتە نێو هەر ماڵێکەوە، بانگەشەی رووخانی دەرونی دەکات. کۆمەڵگا لە ناسنامەی…

هەڵمەتی:لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژنان، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە

16 كانونی یه‌كه‌م, 2020

  نەواڵ ژیان ژن، ژیان و ئازادی چەمک‌گەلێکن کە هەمیشە لە قووڵایی مێژوودا واتایەکی شاراوەیان هەبووە، وەها بەیەکەوە پەیوەست بوونە کە هیچ زیهنییەتێکی چەوسێنەر تا ئێستاکە نەیتوانیوە لە نێوانیان‌دا مەودایەک بنێتەوە. سەرەڕای دەسەڵاتداری، سەرکووت و زەختی زیهنییەتی پیاوسالاری لە ماوەی ٥٠٠٠ساڵ دەسەڵاتداری، هەبوونی خۆیان وەکوو راستییەک کە نکۆڵی لێناکرێت و لێک جیاناکرێنەوە، سەلماندووە، لە پێناو کۆیلەکردنی ئەم هێزەی کۆمەڵگا و لاوازکردنی لەپێناو خزمەت بە زیهنییەتی دەسەڵاتداری پیاوسالار لە هیچ کردەوەیەک دوورپارێز نەبوونە. زیهنییەتی رەگەزپارێز کە ژنان وەکوو پاشکۆی پیاوان و سەرچاوەی گوناح دەزانێت، ژن ناچاری دانەوەی ئەم قەرزە دەکەن و…

سێدارە، کوشتن و قەتڵ‌کردنی فەرمی

9 كانونی یه‌كه‌م, 2020

رۆژین هێژا سێدارە، کوشتن و قەتڵ‌کردنە. گوایە سزای مردن بۆ تاوانێکە کە لە لایەن دەوڵەتەوە پێکدێت. کۆتایی هێنان بە ژیانی تاوانبارێکە. کەسێک کە حوکمی کوشتنی فەرمی دەبێت، لە سێدارە دەدرێت. پێناسەی سێدارەش بە ئەندازەی راستییەکەی بەئێشە و هەرگیز شایانی پەسەندکردن نییە. هەرچەندە دڵ و رۆحی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگاش ئەم کردەوە هۆڤانەیە پەسەند نەکەن، لە لایەن دەوڵەتەوە پێکدێت. بەڵێ ئەمە حەقیقەتی لەڤیاتانێکی خوێنمژە کە روخساری خۆی نیشان دەدات. لەڤیاتانی ئەمڕۆکە دەوڵەتی مۆدێڕنە و مۆدێڕنیتەی سەدەی ٢١ هێشتاش بە شێوەیەکی هۆڤانە ژیانی مرۆڤایەتی لەناودەبات. بەڵگەی هەرە کۆن سەبارەت بە سێدارە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە…

لێدوانی کژار بە بۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژ بە ژنان

توند و تیژی بەرامبەر بە ژن بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتداری هەبووە و لە راستیدا بە داگیرکردنی جەستەی ژن دەسەڵاتداری توانی بناغەی خۆی ساغڵەم بکات. لە دژی ئەمەش ژنان لە مێژووداهەمبەر ئەو توند و تیژییانەی لە بەرامبەریان بەرێوە چووە تێکۆشینیان کردووە و هیچ کاتێک خۆیان رادەستی چارەنووسی داسەپاو بە سەریاندا نەکردووە. ئەو تێکۆشینە بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتداری هەر بەردەوام بووە و هەموو شێوازەکانی زەخت و زۆری عەقڵییەتی پیاوسالار و سەرکوتکەر نەیتوانیوە چۆک بە ژناندا بهێنێ. ژنان بۆ گەشتن بە مافە ئینسانییەکانیان بوێرانە هەنگاویان هەڵهێناوە و لەم رێگەدا تەنانەت گیانی خۆشیان فیدا…

لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژنان کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە.

  هەموو ساڵێک لە ڕۆژی۲٥ی نۆڤەمبەر وەک ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژییەکان دژی ژنان لە تەواوی جیهان بە چالاکی جۆراجۆر بەرز ڕادەگیرێت. بێگومان ژن لە هەر شوێنێکی ئەم گەردوونە بێت لە لایەن زیهنییەتی پیاوسالارییەوە ڕوبەڕووی هەموو جۆر ئازار و ئەشکەنجەیەک دەبێت و ژنانی ئێرانیش بەدور نین لەم بارودۆخە و ڕۆژ نییە لە لایەن داب ونەریتی کۆنەپارێزی کۆمەڵگا و هەر وەها لە ژێر سێبەری ڕێسا و یاسا دژە ژنەکانی سیستەمی چەوسێنەر و دەسەڵاتداری ئێرانەوە توندوتیژی لە سەری بەرێوە دەبرێت و هەر لەم ڕێگاوە عەقڵییەتی دژە ژن و ژن کوژ ڕەوا دەکەن…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان