یهکێک له ناکۆکیهکانی کوردستان ئهمهیه
رێبەر ئاپۆ ئیدی له سەرخان و ژێرخانی کوردستاندا خێزان و پەیوەندییه کلاسیکەکان هەڵدەوەشێتەوه. بوار به پێکهاتنی نوێیەکەشیان نادرێت. کەس له توانایدا نەماوه درێژه بە کۆنەکەیان بدات. تا سەر ئێسقان له هەموو شوێن و کاتێکدا ئەمه بە دیدەکرێت. هیچ کەسێکیش بچووکترین دەرفەت و توانای بونیادنانی نوێکەیانی نییه. تەواو لەم خاڵه دایه کە وەک هێزێکی نائاسایی دەرفەتێک به دەست دێنم و بێبەختی هەڵدەگێڕمەوه بۆ بەختەوەری. گەورەترین بێچارەیی هەڵدەگێڕمەوه بۆ چارەسەری. زۆر دڵنیام گەر هەڵوەشاندنەوەیەکی هێنده گەوره له ئارادا نەبوایه ئێمه پێویستیمان بەوه نەدەبوو که وا بێڕەحمانه نوێکاری پێش بخەین. باش بەبیرم دێت لەگەڵ هەر گەڕانەوەیەکمدا بۆ…