ئەمڕۆ کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەژار، لە ئەورووپا، یەکەمین کۆنفرانسی خۆ

ی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەبرد. ئەم کۆنفرانسە بە خوێندنەوەی شیکاری سیاسی کەژار لەسەر ڕەوشی ئێستای ناوچەکە دەستپێکرد و بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی فکری و سیاسی ئامادەبووان و هەروەها بە پەیامی ڤیدیۆیی یەک لە فەرماندەکانی هەپەژە بەردەوام بوو.
DUB
یەکەمین کۆنفراسی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژار لە حەوروپا بەڕێوەچوو، کۆنفراسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر، مریم فتحی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار، پەیامێکی خوێندەوە و باس لەوەی کرد کە ئێمە بە ناو پرۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕین. پرۆسەیەک کە هەموو ساتێکی لەژێر ڕووناکی و سەرکردایەتی شەهیدەکانماندا دەڕوات و لە مەیدانەکانی بەرگریدا یادیان دەکرێتەوە. ئەو شەهیدانەی مانا و واتایاندا بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان.
ڕاشیگەیاند، باوەڕمان بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو کاتێک زیاترە.
هەروەها سەبارەت بە پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٦ وتی، بە باوەڕی کەژار ئەمساڵ ساڵێکی ئاسایی نابێت و ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەبێت. ئەم ساڵ بە سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمەڵکوژی لە حەلب و پاشان ڕۆژئاوا دەستپێکردووە.

لەسەر ڕۆژئاوا کەژار پێی وایە هێرشەکانی چەتەکانی تورکیا و سوپای جۆلانی و داعش بۆ سەر ئەشرەفییە و شێخ مەقسود پلانێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی ڕیبەر ئاپۆ.

هەروەها گەلەکەمان بە هۆشیاریەوە یەکگرتووی خۆیان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا نیشان دا، لەبەر ئەوەی دەزانن پلانەکە تەنها بۆ ڕۆژئاوا نییە.

کەژار سەرهەڵدانی گەلانی ئێران بە ئەنجامی نادیموکراتیکی ڕژێم دەزانێت و جەخت دەکاتەوە کۆمەڵگای فرەڕەنگ و فرەنەتەوەی ئێران، کە تینووی دیموکراسییە، هەرگیز بەرامبەر ئەم ڕژێمە تسلیم نابێت. هەروەها ئێستا ئەگەری ڕووخانی ڕژێم لە هەر کاتێک زیاترە.
کەژار ڕاستییەکانی وەک هەڵاواردنی ڕەگەزی، منداڵ-هاوسەری، فرەژنی، بەکارهێنانی ژنان بۆ کاری ناڕەوا و، مادە هۆشبەرەکان و سیخوڕی، وەک بەرهەمی توندوتیژی دژی ژن لە کۆمەڵگای ئێران دەزانێت و ژنان بانگهێشت دەکات خۆیان لە بیرۆکە پیاوسالارەکان جیابکەنەوە و پشت بە بەها کولتووری و ئەخلاقی و فەلسەفییەکانیان ببەستن.
fermandariya HPJ’ê Rojîn Fesîh Rojhilat

لە بەشێکی تردا، ڕۆژین فەسیح ڕۆژهەڵات، ئەندامی فەرمانده‌یی هێزەکانی پاراستنی ژنان، هەپەژە، لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران دا بۆ لاوازکردن، داڕووخاندن و بەکۆیلەکردنی تەواوی کۆمەڵگا لە ڕێگەی بەکۆیلەکردنی ژنەوە.

وتیشی ئەم شێوازە، چەکی سەرەکی ڕژێمە و ژنان پێویستە بە پشتبەستن بە ئیرادەی خۆیان، خۆفێرکردن و فراوانکردنی بازنەی تێکۆشان، ئەو چەکانە بێ‌کاریگەر بکەن و لە ڕووی سیاسی، ئایدیۆلۆژیکی و مافەکاندا.

Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-1
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-2
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-5
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-6
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-7
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-8
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-9
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-10
Konferansa-KJAR-Koln-2026-31-01-11
Now