ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ كلیلی ئازادی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه
28 حوزه‌یران, 2024روكه‌ن نه‌غه‌ده
به‌ر له هه‌ر شتێك سه‌ری رێز له به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی رێبه‌ر ئاپ‌و و هه‌موو زیندانیانی سیاسی داده‌نوێنم. له ئیمرالی هه‌تا یهكایهكی زیندانه‌كانی فاشیستی تورك و هه‌روه‌ها زیندانه‌كانی داگیركه‌ری ئێران هه‌ڤاڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و جوانه سنه، په‌خشان ئه‌زیزی، گۆڵرۆخ ئیرایی و هه‌موو ئه‌و ژنه زیندانیانه‌ی كه له به‌نده‌كانی زیندانی ئه‌وین و زیندهنهكانیتر به تاوانی تێكۆشان بۆ ئازادی گیراوون. به‌تایبه‌ت هاوڕێ رێگه‌ش كه ده‌وڵه‌تی فاشیست و سێداره‌ی به‌ناو ئسلامی سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پاندوویه‌تی به‌رێز و خۆشه‌ویستی سڵاو ده‌كه‌ین. وه‌كو قه‌ڵای به‌رخۆدان و ئازادی، روحی گه‌نجی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان شكه‌ست به هه‌موو ئه‌شكنجه و هێرش و سێداره ده‌هێنێت. روحی به‌رخۆدان له دورگه‌ی ئیمڕاڵی له زیندانه‌كانی داگیركا‌ر و فاشیستی تورك هه‌تا زیندانه‌كانی ده‌وله‌تی داگیركاری و فاشیستی ئێران به شێوازێك گه‌ردوونی به هێزه، ده‌توانین بڵێن كه ئه‌م تێكۆشان و ئیمان به ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت.
رێبه‌ر ئاپۆ له‌و كاته‌ی كه جیهانی ده‌سه‌ڵاتی پیاو ده‌ناسێت، تێده‌گات كه ژیان زیندانێكی كراوه‌یه و پێویسته ئازاد بكرێت. بڕیار ده‌دات كه شه‌ڕ و تێكۆشان بكات. به‌ڵام چاكیش ده‌زانێت كه تێكۆشان بۆ ئه‌م ژیانه‌ش چه‌نده زه‌حمه‌ت و چ جوره قوربانیه‌ك گه‌ره‌كه؟!! كاتێك ده‌ستی پێ ده‌كات، سه‌رتا هێزی تێكۆشان دروست ده‌كات، له‌وه باش تێده‌گات كه ئه‌گه‌ر هێز نه‌بێت ناتوانێت جیهانێك كه زهنیه‌تی پیاوسالاری داگیری كردووه رزگار بكات و ئازادی مسۆگه‌ر بكرێت. له به‌رێكخستن كردنی كادری پێشه‌نگ، فكرێك پێشه‌نگ، ئایدئولوژیك پێشه‌نگ، فهلسهفهێك پێشه‌نگ، زانسته كۆمهڵایهتییك پێشه‌نگ، پارتیهك پێشه‌نگ و كۆمهڵگهیك پێشه‌نگ ده‌ست پێده‌كات. هێزی چه‌كداری، سیاسی، پاریتی ژن، هیزی پاراستنی ژن، شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی، به‌رێكخستن كردنی كۆمه‌ڵگه و هه‌موو دهمو دهزگاێك كه وه‌كو “سازی” به شێوازی ماكانێزم كار بكه‌ن داده‌مه‌زرێنێت. هه‌نگاوی سێهمێش به پێنج به‌رگ مانیفهستی كۆمه‌ڵگای دهموكراتیك هه‌وڵده‌دات كۆمهڵگاێك خۆسه‌ر كه خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆبهرێووه بردن بێت ئاوابكات.
له‌و رۆژه‌وه سه‌دها كادری پێشه‌نگ كه به فكر و زكر و چالاكی بناخه‌ی شۆڕشێك كه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردیان په‌روه‌رده كرد. هه‌زاران كادری فیدای گه‌یاند كه هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به بێ دوو دڵی له به‌رامبه‌ر فاشیزمی پیاوسالاری شه‌ڕ و تێكۆشان ده‌كه‌ن و له سه‌ر هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و كادرانه‌ی كه بناخه‌ی شۆڕش بوون هه‌نگاو ده‌نێن. كۆمهڵگهێك پێك هێنا كه به روحی ئه‌م شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگانه وه‌كو مه‌مه‌ت تونج، فه‌رهاد وه‌كیلی، مام ره‌شۆ، مه‌مه‌د یلدرم و هه‌زارانی تر هێڵی وڵاتپارێزیان ده‌ستنیشان كرد. ژنی ئازاد كه به ئیراده‌ی پۆلادین له هه‌موو گڕۆپانی شۆڕش هاوێنی سه‌ركه‌وتن و سۆرن له سه‌ر سه‌رخستنی ئازادی، زیندوو كرد.
كه‌واته ئه‌گه‌ر داوای ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو زیندانیانی سیاسی و ته‌واوی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له زینداندان بكه‌ین، سه‌رتا پێویسته ئه‌و ئازمونه بكه‌ینه بناخه‌ی تێكۆشانمان. خۆ برێكخستن كردن و یه‌كێتی، یه‌كێك له مه‌رجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی پێكۆشان بۆ ئازادیه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا دروشم بدرێت و كۆمه‌ڵێك خه‌بات و چالاكی بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و زیندانیان سیاسی بكرێت، ئه‌وه زۆر لاواز ده‌بێت و كاریگێریش نابێت. شكاندنی گوشه‌گیری و ئازادی زیندانیان به چه‌ند گروپی بچوك و چه‌ند چالاكیه‌ك كه كاریگێری لاوازه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت چاوروانی سه‌رخستنی بین. شهپولهكان به گوڕ هه‌موو شتێك تێك ده‌شكێنێت، به‌ڵام ئاوی بچوك و كه‌م هیچ شتێك نابات له گه‌ل خۆی. هه‌ر بۆیه پێویسته له ناو كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، له ئاورپا و ته‌واو جیهان ده‌ست بده‌ینه دسه‌تی یه‌ك تاكو به‌نده‌كانی ده‌وری مرۆڤایی بشكێنین. رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت”ئازادی بۆ كویلهكان نیه، بۆ ئه‌و كوێلهیانهیه كه هه‌وڵ ده‌دان ئازاد بن”، ئه‌گه‌ر قبوڵ كه‌ین كه كویلهین و له‌ناو سیستمێك كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان ده‌سه‌ڵات خۆی دیار ده‌كات و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرین، به‌و واتایه دێت كه كوێلهیاتیمان قبوڵ كردووه و هیچ پیوه‌ندیه‌كی به ئازادیش نیه. له وڵاتێك، یاخۆد له جیهانێك كه پیاوسالاری زاڵ بێت و فاشیزمێك به‌رێوه بچێت، به‌رده‌وام شه‌ڕ و كوشتن هه‌بێت، چینایه‌تی، داگێركاری، توندوتیژی، كوشتنی ژن و منداڵان، ده‌سترێژی، له‌ناو بردنی ژینگه و هتد… هه‌بێت چون ده‌توانین باس له ژیان بكه‌ین؟ له چالاكیهكان به دروشمی ئازادی بۆ زیندانی سیاسی و ئازادی رێبه‌ر ئاپ‌و ده‌ڵێین، ئه‌ویش پێویسته و زۆر زۆر زه‌روره. به‌ڵام كاتێك چالاكی بۆ ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو زیندنیانی سیاسی به‌رێوه ده‌به‌ین، پیویسته ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه داوای ئازادی خۆمان ده‌كه‌ین. كار و خه‌بات بۆ ئازادی خۆمان بكه‌ین، ئازادی فكر، روح، جه‌سته، سیاسه‌ت، ئه‌خلاق، كلتور، به گشتی داوای ئازادی خۆمان بكه‌ین.
كاتێك چالاكیه‌ك ده‌كرێت به سه‌رلێدان و بانگه‌وازی و هه‌زار كار و خه‌بات پێك دێت، هه‌ر كه‌س پێویسته خۆی به‌رپرسیاری ئازادی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و ژیان بزانێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ڕادیكال بێت. هه‌ر تاكێك پێویسته چاو له ژیانی خۆی بكات، له چ ره‌وشێكدایه، چون ده‌ژیت و چ ده‌ژیت. ئه‌وه‌ی ده‌كات ئایا ژیانه؟ ئایا واتای هه‌یه؟ ئایا چێژ له‌وه‌ی كه هه‌یه وه‌رده‌گرێت؟ ئایا ده‌ورو رێزی لێ ده‌گرن؟ ئایا به كه‌س یان كۆمهڵگایك یان بنهماڵهێك خۆشه‌ویست ناو ده‌بان؟ بۆچی ده‌ڵێن ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و به فكر و هه‌ست و روح ئازادی خۆی به ده‌ست هێنا. سه‌رتا به ئاواكردنی ئاستێك له كه‌سایه‌تی خۆی و پێشخستنی ئاستی تێكۆشان له كۆمه‌ڵگا، بۆ به كه‌سێك خۆشه‌ویست و گه‌وره و رێزی هه‌ر كه‌سێك به ده‌ست ده‌هێنێت.
دورگه‌ی ئمراڵیش شه‌ڕی جیهانی به‌رێوه ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن رێگری له تێكۆشان و شه‌ڕی ئازادی ئه‌و بگرن، به بڕینی ده‌نگی، رێگا ناده‌ن كه چاوپێكه‌وتن دروست بێت، به هیچ شێوازێك ناخوازن كه‌س ئاگای لێ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ترسن، هه‌موو راستی ئه‌وانی هه‌ڵوه‌شاند و ده‌مامكه‌كانی خستیه خواره‌ووه. پێویستی رێبه‌ر ئاپ‌و به ئێمه نیه، پێویستی ئێمه به رێبه‌ر ئاپ‌و هه‌یه، چونكه فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ده‌توانێت ئازادمان بكات. ته‌نیا به روشهنای ئه‌و ئایدولوژی و فكره ده‌توانین راستی خۆمان ببینین و هوشیار بین. هه‌ر بۆیه ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایی گرێ كورێكه، ته‌واوی ته‌منی خۆی بۆ ئازادی ژن، گه‌نج، منداڵ، پیر و ژینگه تهرخاندكرد، به بێ به‌رامبه‌ر تێكۆشانیدا و هێشتاش له‌و ته‌مه‌نی خۆی به بێ ڕاوه‌ستان تێكۆشان ده‌دات و له به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی ژیان كوژ، شه‌ڕ و تێكۆشان و به‌رخودان به‌رده‌وام ده‌كات. چون ده‌بێت ئێمه ئه‌ركی خۆمان پێك بهێنین؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌ندێكی تر تێكۆشان ده‌كه‌ین و منه‌ت له سه‌ر یه‌كیش ده‌كه‌ین. له‌و قوناغه مان و نه‌مانه‌دا به چالاكی نورمال هیچ شتێك سه‌رناكه‌وێت، به دانیشتن و چاوه‌ڕوان بوونیش هیچ كه‌س ئازادیمان پێناده‌ت. پێچه‌وانه له‌ناو ده‌چین.
هه‌موومان دهزاینن كه له زیندانه‌كان هه‌زاران كه‌س به ناوی زیندانی سیاسی هه‌ن، ئه‌وان به‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی كه له زینداندا هه‌یه، هه‌موو جوره به‌رخودانی ده‌كه‌ن و شه‌ڕی ئازادی ده‌ده‌ن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا له ئمانگرتندان، ئه‌و چالاكیانه زۆر به‌نرخ و گه‌وره‌ن، ئه‌وانیش ته‌نیا بۆ ئازادی خۆیان تێكۆشان ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئازادی ته‌وای مرۆڤایی و كۆمه‌ڵگا شه‌ڕ و تێكۆشان ده‌كه‌ن. به كورتی زیندانیان سیاسی بۆ ئێمه شه‌ڕ و تێكۆشان و به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ئه‌دی ئێمه چ ده‌كه‌ین بۆ ئازادی خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان؟ ده‌بێت بڕاستی له ویژدان و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی خۆمان بپرسین؟! هه‌ر چه‌ند ڕۆژێك له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگێركهر و فاشیتی تورك ته‌رمی شه‌هیدێك دێته ده‌رێ و به شێوازێك ئاسای گوێ له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌گرین. له زیندانه‌كانی محافزه‌كاری دژه ته‌رمی مرۆڤه‌كانی كه له سێداره دراوون دێنه ده‌رێ، تا ئێستا پێویست بوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران بۆ ئه‌و تاوانانه بمانروخاندا كه به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستێك كه كاریگێری توندی لێ بكهوێـتمان نیشان نه‌داوه. باشه مه‌كانیزمی پارستن و خۆپاراستن چیه؟ چون ببین به هێزی پاراستنی خۆمان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بۆ ئێمه گیانیان فیدا ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان بۆ ئێمه هه‌تا دواین هه‌ناسه‌یان به‌رخۆدانی ده‌كه‌ن و به‌و روحه ئازاده دوژمن ده‌شكێنن. ئه‌دی ئێمه چ ده‌كه‌ین؟. به شكایه‌ت و چاوه‌ڕوانی له پێكهینانی دادپه‌روه‌ری له ده‌وله‌ت ته‌نیا كات ده‌كوژین و ته‌مه‌نمان به سه‌ر ده‌چێت و ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌تایبه‌ت ئه‌و دایك و باوكانه كه ته‌مه‌نی سه‌روی 80 ساڵیانه، فاشیزمی تورك ده‌خاته زیندان. ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كات. باشه ئایا ئه‌مه به‌و واتایا نایت كه لێیان ده‌ترسێت؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی دایك و باوكی قاره‌مانانه و توڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه؟
خه‌بات هه‌یه چالاكی هه‌ن، هه‌تا ئاستێك بهرێخكخستنیش هه‌یه، به‌ڵام لاوازه، بۆ ئازادی و سه‌رخستنی ئازادی به‌ش ناكات. شه‌ڕی گه‌ریلا گه‌وره‌ترین پاڵپشته بۆ هه‌موو مرۆڤایی، شه‌ڕی ژنانی گه‌ریلاش هیوا و مسۆگه‌ر كردنی ئه‌م تێكۆشانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئاپویی له به‌رامبه‌ر جیهانی زۆڵمكار سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت، كه‌واتا پێویسته هه‌ر كه‌س خۆی به رێكخستن بكات و گه‌ریلا ئاسا له به‌رامبه‌ر دژمنی ژن و مرۆڤایی، هه‌نگاوی رادیكال و گه‌وره بنێت. بێجگه له‌وه هیچ چارهێكی ترمان نیه. هێزی هیچ چه‌كێك تا ئێستا نه‌یتوانی چاوی مرۆڤی ئازادیخواز بترسێنێت، ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران به حوكمی سێداره و هه‌تا هه‌تایی تا ئێستا هه‌وڵیدا تاكو شۆڕشگێڕان بترسێنێت. به‌ڵام به‌خۆدانی شیرین و هاوڕێانی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، وریشه مورادی و په‌خشان ئه‌زیزی، سپیده قولیان و ئیدریس و هه‌موو ئه‌و ژن و گه‌نجانه‌ی كه هێڵی به‌رخۆدان له زیندانه‌كانی رژیمی سێداره دهگێننه ئیمراڵی و هه‌وو زیندانه‌كانی توركیه. ئه‌وه‌ی كه له‌ناو ئه‌و زیندانانه به‌رێوه ده‌چێت ته‌نیا به‌رخۆدان نیه به‌ڵكو شه‌ڕی ئازادیه و سهرخستنیه. ئه‌گه‌ر له زیندان هیوای تێكۆشانی ئازادی و به‌خۆدان تا ئاسمانه‌كان به‌رزه، بۆچی له ده‌ره‌وه ئه‌م وره و هیوایه نیه؟ كه واتا زیندانی ده‌ره‌وه زۆر ته‌نگتر و خراپتره له گرتوخانه‌كانی داخراوه. بۆ ئازادی و ڕزگاری له زیندانی كراوه پێویسته چالاكی ملیونی پێك بهێنرێت و وه‌كو ئهتومێك هێزێك له‌ناو بردنی سیستمی شكه‌نجه و گوشه‌گیری و سێداره دروست كه‌ین.