لەگەڵ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێرانین
26 حوزهیران, 2024هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدا بەرێوە دەچێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەرەتانێکی دیمۆکراتیکی بۆ هەڵبژارتن نەهێشتۆوەتەو ئێرادەی گشتی کۆمەڵگە لە بەر چاو نەگیراوە، بە تایبەتی کۆمەلگەی ژنان، پێکهاتە کەلتووری- ئائینی و مەزهەبیەکانیتر لە ئێران دا بە نەبو ئەژمار دەکرێن. ئەمە خوی لە خوی دا نیشان دەدات کە رژێمی خوێنمژ و دژە ژن و دژە کۆمەڵگە چەندە لە پێوەرو پرەنسیپە هاوچەرخ و دیمۆکراتیکەکان بە دور و نامۆیە.
لە روانگەی ئەم رژێمە تەنیا لە کاتی رەوایەتی دان بە رژێمەکەی بە رێگەی هەڵبژارتن ژنانی دەکەیێتەوە بیر. وەگەرنا ئەو رژێمە هیچ حەسابێک بۆ ئێرادەی ژنان و گەنجان و پێکهاتەکانی تری ئێران نەکردووە و ناکات.
ماوەی سێ ساڵە شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی» لە بەرانبەر ئەو سەرکوتکاری، بێ عەداڵەتی، بێ مافی، نا دیمۆکراتی و نامرۆڤی رژێم ڕاپەڕین. بەڵام جارێکی تر وەکو پیشەی هەمیشەیی رژێم بە ریگەی دام و دەزگای سەرکوتکارەکانی بە شێوەیەکی وەحشییانە پەلاماری گەلانی راپەڕیووی دا و بە هەزاران ژن و گەنجی کۆمەڵکوژ و بە هەزارانی بریندار کرد و لە گرتوخانەکان دا بەندیانیی کردووە. رژیم ئێسلامی ئێران تەنانەت بە هونەرمەند، مامۆستا، وەرزشکار، دەرهێنەر، پیشەوەر رەحمی نەکرد و پەلاماری ئەوانیشی دا و هەر یەکەیانی بە شێوەیەک لە شێوەکان سزا دا.
چالاکوانانی ماڤی مرۆڤ، مافی ژنان، ژینگە پارێزان، منداڵپاریزان و چالاکوانانی بواری هونەری کردە ئامانجی سەرکوتکاریەکانی و ئێستاش کە رژێم بە هۆی سیاسەتە دژە کۆمەڵگە و نەتەوەیەکان تەنگەتاو بووە دەیهەوێ جارێکی تر بۆ مانەوەی دەسەڵاتداریەتی و سیاسەتی ملهۆرانەی بە پێشاندانی چەند کەسایەتیەکی سووتاوی رژێم کۆمەڵگەی ژنان و بە گشتی کۆمەڵگەی ئێران چەواشە و بە لارێدا ببات. رژێمی داگیرکەری ئێران ئێدی رەوایەتی هزری- سیاسی خۆی لە نێو کۆڵگەی ئیران و بە تایبەت ژنان و گەنجاندا لە دەست داوە و ئەو گەلەی کە دەنگی ئازادیخوازانەی بە گۆی هەموو دونیا گەیشتووە فرێوی فرت و فێڵەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران ناخۆات و دەنگی خۆی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو رژێمە دیکتاتۆرە بە کار ناهێنی.
وەک کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان”کەژار” لەو باوەرەداین ژنان رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەو ئاڵایەی بۆ ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرزیان کردووەتەوە بە خۆ رێکخستنکردن و پتەوکردنی ریزەکانیان ئاڵای ئازادی زیاتر بشەکێننەوە و هاوشان لە گەڵ چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە برەو بە خۆڕاگری و بەرخۆدانی خۆیان بدەن و دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی بەرخوەدانی ژنانی بەرخودێری زیندانەکانی رژێم لەوانە”گوڵرۆخ ئیریایی، سپیدە قەلیان، زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، و پەخشان عەزیزی و …. هتد و ئەو هەڵبژارتنە فۆرماڵیتەی رژێمی ئێران بە شێوەیەکی رێکخستن کراو و چالاک بایکۆت بکەن.
لەو بڕوایەداین کە ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئێران خاوەن ئەزمون و وزەن کە دەتوانن بە بەشداربوونی خۆیان لە بایکۆتکردنی هەڵبژارتنی سەرۆککۆماری ئێراندا، رژێمی ئێران روبەروی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و مێژوویی خوی بکەنەوە. رژیمی داگیرکەری ئیرانیش پێویستە بزانێ کە بەو هەڵبژارتنە فۆرمالیتە و نمایشیە ناتوانێت خۆی لە کێشەکانی کۆمەڵگای ئێران و کێشە دەرەکیەکان قوتار بکات.
کوردیناسیونی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان”کەژار”
٦-٤-١٤٠٣ هەتاوی