• تاگەکان: , ,

    تاوانی بێ سزا

    5 حوزه‌یران, 2022

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار ڕاپۆرتێکی شیکاری و توێژینەوەی سەبارەت بە کوشتنی ناموسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
    کۆمیتە دەڵێت: “بەو پێیەی کۆماری ئیسلامی دژایەتی رەوتی ئازادی زانیاری دەکات و هەمیشە هەوڵی سەرکوتکردنی زانیاری دەدات، ئاماری دروست لەبارەی کوشتنی ناموسی لەبەردەستدا نییە”. لەم ڕووەوە، کۆمیتە درێژە بە ڕاپۆرتی پێشوو بە ناوی “کاتێک قەیرانەکانی ژینگە زەنگی کارەساتیان لێدا”، دەدات. لەم ڕاپۆرتە دا ئامارێک سەبارەت بە کوشتنی ژنان بە پاساوی ناموس و بیانووەکانی دیکە بە ناوی “تاوانی بێ سزا” بە دوو زمانی فارسی و کوردی (زاراوەی سۆرانی) پێشکەش دەکات .کۆمیتە هەوڵ دەدات لایەنی تاریک و خراپی عەقڵیەتی پیاوسالاری و یەکگرتووییان لەگەڵ یاسادا ئاشکرا بکات و هەروەها ڕیگەچارە بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە پێشکەش دەکات.


    بۆ خوێندنەوەی زیاتر و وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە لێرە کلیل بکە.



    کژار