• تاگەکان: , ,

    بەشودانی منداڵان، ڕەوایەتی دان بە کەلتووری دەستدرێژی لەسەر ژنانە

    21 تشرینی دووه‌م, 2021

    چۆارە مین فاێلی، لێکۆڵینەوەی ( کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان) کژار بڵاوە بووە.

    خۆێندەوارانی بەرێز چۆارەمین فاێلی لێکۆڵینەوە کژار کە سەبارەتە بە، بەشودانی منداڵان، ڕەوایەتی دان بە کەلتووری دەستدرێژی لەسەر ژنانە بڵاو کرایەوە.

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لەم فایلەدا سەبارەت بە: زەواجی منداڵان یەک لە شێوازەکانی بەرێوەچوونی توند و تێژی لە سەر ژنانە، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە. ئەم جیلە تازەیە کە لە ئێستا دا ناچار بەم جۆرە زەواجانە، واتا زەواج لە تەمەنی بچوک دا دەکرێن، داهاتووی وڵاتێک ئەخوڵقینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەم منداڵانە پێویستیان بە گەشە کردن لە بواری فکری و جەستەییەوە هەیە تا بتوانن جیلەکانی داهاتوو بە شیوازێکی تەندروست و زانستیانە پەروەردە بکەن. دەتوانین بڵێین لەراستێدا ئەمە کۆمەڵکۆژکردنی جیلێکە کە بەدەستی عەقڵیەتی پیاوسالاری، ڕەگەزپارێز و پاشکەوتوو ئەنجام دەدرێت هەر لەبەر ئەوەش کۆمێتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کژار بە پێویستی زانی کە هەندێک زانیاری و ڕوونکردنەوە و هاوکات لێکەوتەکانی زەواج لە تەمەنی بچوک دا لەسەر کۆمەڵگا و بە تایبەت ژنان بخاتە بەر باس وگفتوگۆوە.

     لە بەرەبەرەکانی ٢٥-نوڤامبەر واتا رۆژی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژ بە ژنانین. ئەم کۆمیتەیە لەم دۆسیەدا باسی کردووە لە مێژووی ئەم رۆژە و هاوکات جۆرەکانی توند و تیژی لەسەر ژنان بەتایبەت بە شوودانی منداڵان کە یەک لە باوەترین توند و تیژەکانە کە لەسەر ژنان بەرێوە دەچێت.

    لە کۆتایی دا ئەم دروشمە دیاری کراوە: “با بە یەک گرتن لە شەڕی دژی ڕگەز پارێزی، کۆتایی بە زواجی منداڵان بێنین.” هەروەها باسیان لە  کەمپینێکی کە لە ٢٦/٧/٢٠٢١دا لە لایان کژارەوە ڕاگەیێندرابو و چالاکیەکانی کە بە ئامانجیان داناوە، کراوە.

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لە درێژەی ئەم بابەتە دا ئەلێت ئەم کێشە کە ئیتر ئەکرێت وەک قەیرانیش ناوی لێ بکەین، تەنیا ژنان بۆ چارەسەر کردنی بەرپرسیار نین. ئەمە دروستە کە قوربانی ئەساسی ژنان و منداڵانن بەڵام لەو سۆنگەیەوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵگان و دایکی نیوەکەی تریشن، هەر لەبەر ئەوەش هەر کەس ئەبێت خۆی بەرپرسیار ببینێت. پیاوانی ئازادیخواز و دێموکرات، کە باوەڕیان بە مافی ژنان هەیە و هەوڵ دەدەن زیهنیەت و سیستەمی پیاوسالارییان دەرباز بکەن و هەروەها تەندروستی کۆمەڵگایان بۆ گرنگە، دەبێت هەوڵ بدەن لەم بوارەوە خاوەن ڕاو بۆچوون و ڕویای چارەسەری بن. چونکە دەرئەنجامەکانی ئەم دیاردەیە بەرۆکی هەموو کۆمەڵگا بە ژن و پیاوەوە دەگرێتەوە. 

        هەر لە بەر ئەوە ئێمەی ژنان بۆ ئەوەی پێش لەو زیانانە بگرین، ئەبێت ئاڵتەرناتیڤی بە هێز دابنێین و بە پراکتیکی بکەین. بۆ نموونە پێویستە هەوڵدانێکی یەکجار زۆر بکەین بۆ ئەوەی دایک و باوکەکان پەروەردە بکەین. تاوەکو  دایک و باوکەکان بگەن بەو قەناعەتە کە منداڵەکانیان هەر وا بە ئاسانی قوربانی نەکەن. لەم ناوە دا چونکە دایک خۆی قوربانیە و ئەزموونی ئەم ژیانەی هەیە دەتوانێت هەوڵی ئەوە بدات کە منداڵەکەی خۆی نەبێت بە قوربانی و بە سەر هاتی ئەو بۆ منداڵەکەی دووپات نەبێتەوە.

    بۆ وەرگرتنی PDF لێرە کلیک بکە.



    کژار