• تاگەکان: ,

    ژین

    11 ته‌مموز, 2019

    زەینەب نەرگیس

    هەناسەکانی دەهاتن و دەچوون، هێزی بە ئەندازەی هێرشێک مابوو، دەیویست کە ئەویش بەکار بێنێ. وای نیشان دا کە شەهید بووە، دوژمن هێدی هێدی لێی نزیک دەبووە. ژین بێ جووڵە مایەوە. ژین حەڵقەی نارنجۆکەکەی کێشا، لە ناو دڵی دوژمن دا دەنگی ئازادی ژین وەکو هاوارێک گەیشتە ئاسمانان. دەیویست ببێتە ژین، دەیویست ببێتە ژیان.

      پێویست بوو کەمێکی تر سەبر بکات، چونکە سەبر، پێداگری و دەوڵەمەندی تاکتیک دەتوانێت چارەنووسی چالاکییەک بگۆڕێ. لە هەمان کاتدا زۆر لە هاوڕێیانی بۆ ئەوەی ئەو رزگار بکەن، بەرەو ئەو چووبوون. هەمووشیان هێشتا نەگەیشتبوون بە ئەو شەهید بووبوو. ئەو بارودۆخە بۆ ژین زۆر گران بوو. بۆ ئەمەی لەم بارودۆخە دانەبێت تەنیا رێگایەکی هەبوو، پێویست بوو کارێک بکات کە هاوڕێیانی بڕوا بکەن کە شەهید بووە، ئەگینا هیچ شتێک هاوڕێیانی رانەدەوەستاند. ئەگەر ٥٠کەسیش شەهید بووبا، بە سەدان کەسیش شەهید بووبا؛ ژینیان بە برینداری و لەناو دوژمن دا تەنیا نەدەهێشت. ژینیش ئەمەی دەزانی، بەو هۆیەشەوە لەو چرکە دا تەنیا دەیتوانی کارێک بکات. بۆ ئەوەی هاوڕێیانی بزانن کە شەهیدە بێسیم (بێتەل)ـەکەی کپ کرد. ئەگەر وڵامی بێسیمەکەی نەداتەوە ئەو کاتە هاوڕێیانی بڕوا دەکەن کە شەهید بووە و بەگوێرەی ئەوەش دەجوڵێنەوە. هاوڕێیانی بانگیان کرد: ژین، ژین، ژین …  بەڵام ژین دەنگی نەکرد تەنیا ناڵەیەکی بێدەنگ نەبێت. لە کاتی بریندار بوونی دا زۆر خوێنی لەدەست دابوو، تەنانەت نەیدەتوانی بناڵێنێ. دوژمن لەبەر سەری ئەو بوو؛ هەناسەکانی دەبیستران، لەبەر ئەمەش هەناسەی راگرت، هەرچی شتە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بوو. لەو کاتەدا هەموو ژیانی وەکو فیلمێک بەبەر چاویدا تێپەڕ بوو. لە لایەکی تریشەوە چاوەڕێی عەسکەرەکان بوو کە بە باشی لێی نزیک ببنەوە. بۆ ئەمەش ئامادەکارییەکانی خۆی کردبوو. لەم ساتانەدا هێندێک سات بە بەر چاویدا تێپەڕ دەبوو، چەندە دەیویست بەشداری هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕی ببێت. پێش ئەوە هاوڕێیانی شەهید کرابوون. ئەمە لە ناخی دا رقێکی گەورەی ئاوا کردبوو؛ دڵی بۆ تۆڵهەڵدان لێیدەدا. لە زۆر شوێنان زاگرۆس، زاپ، خاکورک و هەرە دواییش لە گەلییێ زاپ گەڕابوو. بۆ ئەوەی بەشداری چالاکی رندک ببێت زۆر پێداگری کردبوو و ئێستاکە لە سەنگەری پێشەوەیە. ئەمە ئەوی زۆر خۆشحاڵ دەکرد، لەم بوارەدا خۆی زۆر بە بەختەوەر دەزانی.  دواتر فەرماندارەکەی هاتە بەر چاوانی. هێندێک بیرەوەری سرەیان گرت. رۆژێک چووبوون بۆ ئەرک، لە وێ پێویست بوو کە پەیوەندی بێتێل بە خێرایی بگیردرێت. بۆ ئەوەی بێتێلەکە گرێ بدەن پێویست بوو بچن سەر دوو داری بەرز، یەک، دوو هەڤاڵی کوڕ بۆ ئەوەی سیمەکان گرێ بدەن چوون بۆ سەر دار، یەکیان لە دارەکەی روانی کە دیتی زۆر بەرزە نەی وێرا بچێتە سەر دارەکە. لەبەر غروری دەرەبەگی ترسی نیشان نەدا بەڵام، ژین زوو هەستی بەمە کرد و بە خێرایی خۆی گەیاندە سەر دارەکە و سیمی یەکەمی بێتێلەکەی گرێدا؛ دواتر کە دەیهەوێت کە بچێتە سەر دارەکەی تر دەبینێت کە ئەو هەڤاڵە کوڕە لە ئەو کاریگەر بووە و چۆتە سەر دارەکە، ئەم هەڤاڵە چووبوو بۆ سەر دارەکە بەڵام، نەیدەتوانی بێتەوە خوارێ؛ لەم بارودۆخەدا شەهید ژین کە دەبینێت ئەم هەڤاڵە ناتوانێت بێتە خوارێ پشتگیری دەکات، ئەم بارودۆخە چەندە غروری هەڤاڵی کوڕی شکاندبێت بەڵام لە دڵی دا لە بەرامبەر بە ژین سەری سەڕمابوو. بوێری ژنی کورد بڕوای دابوو بە ئەویش؛ ژین هەستی بەمە کردبوو. ساتێکی تریش لە ناو ئەم چرکانە دا هاتە پێش چاوانی؛ فەرماندارەکەی بۆ ئەوەی ئەو لەسەر بێتێل قسە بکات چەندە پێداگری کردبوو، بەڵام ئەو پەسەندی نەکردبوو و وتبووی:" من کاری پراکتیکیم پێ خۆشە، با هەڤاڵان تر ئەم کارە بکەن." ئێستاکە بیر دەکاتەوە کە خۆزگە قسەی فەرماندارەکەی بە جێ هێنابا، تەنیا بۆ ماوەیەکیش با ئەم ئەرکەی بە جێ هێنابا. نا نا فەرماندارەکەی ئەوی دەناسی، دەیزانی کە لە بەرامبەر بە فەرماندارەکەی هەرگیز ناڕەزایەتی دەرنابڕێت، ئەو ژینی بە باشی دەناسی. ژین بیری لە هەموو ئەم شتانە و زۆر شتی تر کردەوە.

     دەنگی عەسکەرەکان نزیک دەبوو، هێدی، هێدی بەرەو پێشەوە دەهاتن؛ زۆر ترسابوون. لە جەستەی بێ روحی ژینیس دەترسان، نەیاندەزانی کە ئەو لاشەی کە ئەوان وایان دەزانی کە بێ گیانە بۆ ئەوەی داگیرکاری هەڵوەشێنێتەوە، خۆی ئامادە کردووە. عەسکەرەکان چەندە نزیکتر دەبوونەوە؛ دڵی ژینیش ئەوەندە خێراتر لێیدەدا. لێدانی دڵی، جۆش و خرۆشی، ئارەزووی تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێیانی بوو. ئارەزوویەک کە هەنگاوێک پێش هەنگاوێکی تر لە مێشکی دوژمن دا خۆی بتەقێنێتەوە. کۆتۆلێک کە تێیدا لە دایک بووە و گەورە بووە هاتە پێش چاوانی، بیری لە گەلی پاکی کۆتۆل کردەوە؛ ئەم تابەتمەندییە لە ژین دا زاتی بووبوو. ئەم تایبەتمەندییانەی لە دڵی هەموو هاوڕێیانی دا خۆشەویستی ئاوا کردبوو، هیچ جیاوازییەکی لە نێوان هاوڕێیانی دا دانەدەنا. کێ ببا ئەگەر پێویستی بە یارمەتی هەبووبا؛ ژین زوو یارمەتی دەدا. لە شەڕ دا بڕوای بە خۆی هەبوو، بێ منەت بوو و هەڵسوکەوتەکانی سروشتی بوون.

     دواتر بیری لە رۆژهەڵات کردەوە، خۆی لەگەڵ هەر گەردیلەیەکی رۆژهەڵات ئاوێتەکردبوو بە غروری ئەوەیکە خەڵکی ئەوێیە، ژیانی دەکرد. کاتێک کە مندال بوو چەندە بە جوانی لەگەڵ هاوڕێیەکانی کایەیان دەکرد. دوژمن ویستبوو خەیاڵی منداڵی ئەوان خراپ بکات و بۆ ئەوەی لە بەرامبەری ئەم خەیاڵانە ئاستەنگی دروست بکات، کەڵکی لە زۆر رێبازان وەرگرت و هەموو ئەمانەیان بە رقەوە دەکردن؛ چونکە دەیانهەویست پێش لە خۆبوونی ئەوێ بگرن؛ بەڵام گەلی کۆتۆل دەیزانی کە بە شێوازی خۆبوونی خۆیانەوە بژین. کاتێک مرۆڤ لە کۆتولی دەڕوانی، بۆنی کەد و رەنجت هەست پێ دەکرد. بۆ ئەمەش بوو کە مرۆڤەکانی کۆتۆل هەمیشە هەست دەکران و رێزیان لێ دەگیرا. 

    ژینیش یەکێک لەم کەسانە بوو. بیری کردەوە و وتی: ئاخۆ بەو ئەندازەیە کە دەیویست لە نێو دڵی هاوڕێیانی دا جێگەی گرتووە؟ یاخود لەگەڵ ئەوان ئاوێتە بووبوو. ئاخۆ قەت هاوڕێیانی تووڕە کردبوو؟ ئاخۆ بۆ گەلە کەی توانیبووی ببێتە گریلایەکی بەهێز؟ لە هەمووانیش گرنگ تر ئاخۆ ئێستا سەرۆکی چی دەکات. چەندە خوازیار بوو سەرۆک ببینێت! ئایا بۆ سەرۆکی خۆی شیاو بووبوو؟ خولەک بە دوای خولەک دا و چرکە بە دوای چرکەدا دەرۆیشتن، لە شوێنێکەوە کە بریندار بوو بوو هەر خوێن دەهات بەڵام هێزە کێشانی حەلقەی نارنجۆکەکەی مابوو. سەرجەم هێزی خۆی کۆ کردەوە.بە خۆی گوت:" کاتی سەر لەنوێ لە دایک بوونەوە هات، ئیدی کاتی تۆڵەسەندنەوەیە، وتی پێویستە ئەم هەنگاوە، نەمر بکەم. پێویستە ئەم هەنگاوە هەمیشەیی ببێت، پێویستە ئەم ساتە ببێتە ساتی هەڤاڵێتی، پەیوەست بوون، رەنج و فیداکاری. ئەم ساتە پێویستە ببێتە ساتی تۆڵهەڵدان و رق، ساتی لەبەرامبەر سەرۆکم لێهاتووبوونمە. عەسکەرەکان بە باشی نزیکی بووبوون؛ لە ناویان دا یەکیان لە دەوری ژین چەند دەوری لێدا، دواتر دڵنیابووە کە ئەو بێ روحە و بانگی ئەوانەی تری کرد. هەموو نزیکی ژین بوونەوە بە شێوەیەک کە مەودایەکیان لە نێوان دا نەمابوو. ئیتر چانسی هیچ یەکیان نەمابوو و ژینیش یەکەمین جار بوو کە بەم شێوەیە لەگەڵ دوژمنەکانی رووبەڕوو دەبۆوە. یەکەمین جار بوو کە چاوی لە چاوی دوژمن بڕی و دەرفەتی ئەوەی پەیدا کرد کە لە زەبر لە ناو دڵی ئەواندا بدات.

     دوژمن هەر کە دیتی چاوانی ژین لەپڕڕا هەڵێندران، لە ترسان دەست و لاقی خۆیانیان ون کرد. وەک بڵێ  ژین سەرلەنوێ ژیایەوە؛ چاوانی لە چاوانی دوژمن بڕی و پێکەنی:" واتان زانی بە بێ ئەوەی تۆڵەی هاوڕێیانم بستێنم دەرۆم؟ دەنگی تۆڵهەڵدانی ژین گەیشتە لوتکەی چیاکان. شاخەکان لەرزین؛ دەنگی ژین لە ئاسمان دا دەنگی دایەوە. دوژمن دەرفەتیان نەدبوو کە سەریشیان بسوڕمێت، دەرفەتیان نەما کە بترسنیش. هەژمارێک عەسکەر دەکوژرێن، ژین تۆڵەی هاوڕێیانی خۆی ساند، ئیتر بە ئاسوودەیی دڵی گەیشت بە بێکۆتایی بوون.

     



    کژار