• تاگەکان: ,

    سی حوزەیران

    29 حوزه‌یران, 2019

    سی حوزەیران

        شلێر ملی کەچ کردووە                       سەری بۆچی تاواندووە                                            وەنەوشە رووی رەش بووە                ئایا لە ژێر خاک بە زۆر رای کردووە؟

       گوڵەباخ بۆنی نییە                              کەواتە جوانی بۆچییە؟

            چووم بۆ لایان بە پرسیارەوە                  بە بۆنەی سی حوزەیرانەوە

             پرسیارم کرد ئێوە بۆ وانە                      ئەوە چ حاڵە ئێوە تێی دانە؟

           یەکتان مل کەچە                                یەکتان روو رەشە

                شلێر وڵامی دامەوە                              دەزانی بۆچی سەر دەتاوێنمەوە؟

                    ئەمڕۆ سی حوزەیرانە                           شەهادەتی هەڤاڵ زیلانە

    کوتم ئەی باشە وەنەوشە تۆ چیتە؟           شلێر مل کەچە تۆ روورەشیتە

        وڵامی دایەوە بە روویی رەشی                 شلێر بەشیەتی مل کەچی بەشی منیشە روورەشی

                لەگەڵیان کەوتمە وتووێژەوە                    وتم سەری خۆ راکەن وەرنە گۆڤەندەوە

                ئەمڕۆ سی حوزەیرانە                           چالاکی هەڤاڵ زیلانە

                 رۆژی گۆڤەندی کوردانە                        رۆژی لەرزی دوژمنانە

                ئێوە لە خاکی کوردستان روووان             شۆڕشی کوردانە، سەرهەڵدان ژیان

            شلێر بەقسەهات                                بەسە ،مل کەچی تەواو بوو ئەو کات

                  وەنەوشە هاتە نێوانەوە                       روورەشی بۆ من میرات بوو لە باپیرانەوە

              روورەشی میراتە بەڵام من دەیشارمەوە           خوێنی زیلان دەکەمە سەر چاوانمەوە

                     خوێنی سوور و گەشی                         منی نەجات دا لە روو رەشی

                   شلێر کوتی سەربەرزی زیلان                 بۆ من بوو بە هۆی مل کەچی نەمان

                    زیلانە شاگوڵی گوڵان                          گوڵ هەموو گەش بوونەوە وا لە کوردستان

              دەپشکوێ نەرگیس لالەی ئازادی                     دەگرن گۆڤەندێ وا دەکەن شادی

             رۆژ رۆژی شادی نیشتمان پەروەرانە                ڤیانە مۆم و زیلان پەروانە

                    ئامانجی وان ئازادی گەلە                      تارا گوڵ و ئارین بوولبوولە

                    ئەمڕۆ سی حوزەیرانە                           چالاکی هەڤاڵ زیلانە

                                                                                                                                  سارا مەهاباد

     

     

     



    کژار