• تاگەکان: ,

    بۆ گەیشتن بە ڕاز- نهێنیەکانی ژیان

    23 ئه‌یلول, 2017


     

    عەبدوڵا ئۆجالان فێری هێزی پێکهێنانی یۆتۆپیای ئازادیان دەکات، بەتایبەتی لە وەڵامی سەرنج

    پێویستە ژیان لە سەرووی هەموو بەهاکانەوە بێت، »؛ ڕاکێشانەی پرسیاری بۆچی ژنۆلۆژی؟ دا دەڵێ

    دەبێ ئەرکە بنەڕەتیەکەشی مایەی تێگەیشن بێ. تێگەیشن ژیانیی کردنە، ژیانیی کردنیش لە ناخی

    بۆ ئەوەی نەزانی و نەهامەتیەکانی ژیان وەلاوە بنرێت، پێویستە گەشە بە ژنۆلۆژی ،» تێگەیشتنیی دایە

    بدرێت.

    هەموو ئەو ژنانەی بەدوای ئازادی دا وێڵن لە وتەیەکی پڕ بە واتا و ناودارەکەی )سپینۆزا( کە

    لە قۆناغێکی ژیانیان دا بە قوڵایی لەو دەستەواژەیە تێدەگەن. ئەگەر » تێگەیشن ئازادییە « دەڵێت

    مرۆڤ لەو دونیایەی تێیدا دەژی، لە کۆمەڵگە، خێزان، تۆڕی پەیوەندیەکانیان و هەبوونی خۆی لە

    نێو ئەو پەیوەندیانە دا دەرک بکات و تێبگات، ئەو کاتە ئازاد دەبێ. مرۆڤێکی تێنەگات، بەردەوام ئەو

    پەیوەندیانە دەبێتە بەند و داو و دەست و قاچی کۆت و بەند دەکات و کۆیلایەتی بەرهەم دێنێت. ژن و

    پیاو و هەر چ کەسێکی تر بژاری ژیانیان هەرچییەک بێ، چەندە بە گوزارەیەکی ناسک و هونەریانەش

    بیهۆننەوە، بە بێ کۆمەڵگەبوون سەرناگرێت. لە سەردەمێکداین کە تاكڕەوێتی گەیەنراوەتە ترۆپک،

    کۆمەڵگە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە، وەک حەقیقەتێک هەر سات هاوار دەکات. بۆ ڕێزلێنان

    لە فەلسەفەی ئازادی، ئەوە یەکەمین حەقیقەتە کە دەبێ لێی تێبگەین، بۆ گەیشن بە لوتکەی نهێنی

    حەقیقەتی ئەم ژیانە و گەیاندنی ئەم حەقیقەتە بە هەموو کەسێک، دەڵێین ژنۆلۆژی.

    ئەو مرۆڤ و کۆمەڵگەیەی لە واتای ژیان تێنەگات و لەناو بێ واتایی دا بخنکێت، گەیشتنیان بە

    کێن ئەوانەی « : نهێنیەکانی حەقیقەتی ژیان زۆر زەحمەتە. لەو سۆنگەیەوە پرسیارێک لە خۆمان دەکەین

    لە ناخ و دڵمانەوە، نەست و هەستمانەوە »؟ سەرەڕای ئەشکەنجە و تاڵی ژیان دەگاتە ئەو نهێنییە

    دەزانین کە ژنانن. هەرچەندە ژن باجی لەناوچونی سروشت، کۆمەڵگە و ژنیش بدات بەڵام دیسان هەر

    ئەوە کە خۆی دەگەیەنێتە ئەو نهێنیە. لە بەر ئەوە هەموو هەوڵەکانمان بەو پێیە ڕاست دەکەینەوە. بۆ

    قاڵبونەوە لەو هەوڵەدا، ڕێکخسن بوون و بزواتن و خرۆشانی ژیان، گۆڕانکاری و گەیشن بە نهێنیەکانی

    ژیان، دەڵێین ژنۆلۆژی.

    مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێرش دەکاتە سەر مێژومان، بواری مەعنەویان، گەردونەکەمان، دونیای

    هزر و هەستمان، هێرش دەکاتە سەر ژنان و مرۆڤایەتی، بۆ بونیادنانی هێز و زانستێک کە کاولکاریەکانی

    سەر ئەو حەقیقەتەی ئێمەی کردووە بە ئێمە وەلاوە بنێ، دەڵێین ژنۆلۆژی. ئەگەر واتادان نەبێ ژیانیش

    نییە، پێان وایە سەیر کردنی ڕاستیەکان لە نزیکەوە بە هاوێنه ی ژنەوە زیاتر بە هێزمان دەکات، بەڵام

    بێ دابڕینی پەیوەندی واتاژیانکۆمەڵگە و ژن.

    @page { margin: 2cm }
    p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

    لە پەرتووکی ژنۆلۆژیدا وەرگیردراوە.



    کژار