• حەپسەخانی نەقیب

    15 ئه‌یلول, 2017

    حەپسەخانی نەقیب (١٨٩١١٩٥٣) ژنێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنانی بوو. ئەو ئامۆزای شێخ مەحموودی حەفید و ھاوسەری شێخ قادری حەفید (برای شێخ مەحموود) بوو. دیوەخانەکەی حەپسەخان ھەردەم پڕ بووە لە ژنانی سلێمانی و دەوروبەری. ھەر ژنێک تووشی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان دارایی ئەبوو یان زۆری لێ دەکرا، پەنای ئەبردە بەر حەپسەخان، ھەروەھا ئەو ماڵەکەی خۆی کردبووە خوێندنگا بۆ ئافرەتان. ئەوە یەکەمین قوتابخانەی ئافرەتان بووە لە سلێمانی و لە ھەموو کوردستاندا. ژنان لەو مەڵبەندە، ھەستی کوردایەتییان دەورووژا و بیری ڕامیارییان لەلا پەروەردە دەبوو.]

    حەپسەخان کچی مەعرووفی بەرزنجی و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و لە ساڵی ١٨٩١دا لە سلێمانی ھاتۆتە دنیاوە. مەعرووف بەرزنجی باوکی «نەقیب» بووە. ئەم پلەی نەقیبییەشی لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە،.

    ساڵی ١٩٢٣ کە سمکۆی شکاک ھاتە سلێمانی و پێشوازیی لێ کرا، ژنانی سلێمانی بە کاریگەریی حەپسەخان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

    لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٠ یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە ‌سەرۆکایەتیی حەپسەخانی نەقیب دامەزراوە. حەپسەخانی عیرفانەفەنی خێزانی جەمیل سائیب سکرتێری بووە و بارەگای تایبەتیشیان ھەبووە. بێگومان دروستکردنی کۆمەڵەیەک لەلایەن ژنێکەوە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داواکانی ژنان لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا، نموونەیەکی کەم وێنەیە، تەنانەت لەو ڕۆژگارەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیشدا.

    ساڵی ١٩٣٠ نامەیەکی سیاسیی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە جنێڤ نووسی و ڕاشکاوانە داوای مافی کوردی کرد لەسەر خاکی کوردستان، کە دەنگێکی باشی دایەوە.

    کاتێک کە کۆماری مەھاباد دامەزرا، حەپسەخان بە ھەموو توانایەکی دارایی پشتگریی ئەو کۆمارەی کرد. قازی موحەممەد سوپاسنامەیەکی تایبەتی بۆ نارد و ڕێزێکی زۆری لێنا.

    @page { margin: 2cm }
    p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

    لە تەمەنی ٦٢ساڵیدا، لە ڕۆژی ١٢ی نیسانی ١٩٥٣، بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لە دەستدا و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.



    کژار