• تاگەکان:

    مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران، مێژوویەکی پڕ لە گوشار، توندو تیژی، دڕندەیی، زیندان و سێدارە بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەت بۆ گەلی کوردە

    8 ئه‌یلول, 2017

    مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران، مێژوویەکی پڕ لە گوشار، توندو تیژی، دڕندەیی، زیندان و سێدارە بۆ گەلانی ئێران و بە تایبەت بۆ گەلی کوردە. ئیسلامیەت لە سێبەری زیهنیەتێکی فاشیست بووە هۆکاری ئەوەی کە گەلانی کورد، عەرەب، بەلوچ، آزری ولە پەراوێزدا بمێننەوە و هەموو سیاسەتێکی چەپەڵ بۆ لەناوبردنی ئەو گەلانە بەڕێوە دەبرێت. سیاسەتێک کە حکومەتی ئاکەپەو و ئەردۆغان لە باکوری کوردستان بۆ لە ناوبردنی کوردان بەڕێوەی دەبەن و داعش لە ڕۆژئاوا بە دەمامکی ئیسلامەوە، تاوانی مێژوویی ئەنجام دەدات؛ لە ئێرانیش بە ڕەنگێکی جیاوازتر و بە سیاسەتی خنکاندنی ناو خۆیی، چەوساندنەوەو جەوی سیاسی–کۆمەڵایەتی، مردنێکی لەسەرخۆ بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت، بە کێشەو گرفتی ئابوری و کارەساتی وەکو بێکاری کە تایبەت لە کوردستان دروستی دەکات وبە برسی هێشتنەوەی کۆمەڵگا، خەڵکی هان دەدا بەرەو بەسیج کرن و نۆکەری و بەم سیاسەتانە دەخوازێت خەڵکی کورد مارژینال بکات و بیخاتە سێبەری حاکمیەتی خۆی. بەم شێوازە جەوێکی بە هێزتری دەسەڵاتداری و فاشیستی بۆ سەرکوتکرنی کۆمەڵگا ئامادە دەکات و جارێکی دیکە تان و پۆی کورد لەناوخۆدا هەڵدەوەشێنێ و ئەو بەشەی لە کۆمەڵگا کە خۆیان ڕادەستی ئەم سیاسەتە چەپەڵانە ناکەن بە تاوانی داخوازی ژیان و پەیدا کردنی نانێکی شەریفانە مەحکوم و قەتڵ دەکرێن.


     

    وەک دەبینرێت کوشتنی کۆڵبەران لە ناو ئیراندا وەک مۆدێلێکی لێهاتووە و ڕۆژانە لە کۆمەڵ کوژیدا دەرباز ئەبن. دەوڵەتی سێدارە لە هەوڵدانی ئەوەدا بوو، کە کوشتنی کۆڵبەران ڕۆژانەیی و ئاسایی بکاتەوەو ئەم کۆمەڵکوژیە رۆژانەییەش لە پێش چاوی خەڵک رەوا نیشان بدات، بەڵام ئەبینین کە کۆمەڵگا بە داخوازی گۆرانکاری لە سیاسەتی دەوڵەت پێداگرە و بۆ ئاواکرن و هاتنە ئارای سیستم و دەسەڵاتێکی دیموکرات و دادپەروەر، چەند ڕۆژە لە سەر پێیانە.


     

    وەکو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، سەرهەڵدان و هاواری خەڵکی کوردستان بۆ داواکردنی مافی ڕەوای خۆیان پیروز ئەبینین. کاتێک میکانیزمی خۆپاراستن لە کۆمەڵگادا زیندوو بێت و هەموو سیاسەتەکانی نکولی کردن و لە ناوبردنی خەڵک بە دەستی زیهنیەتی فاشیست و رەگەز پەرست پوچەڵ دەبێتەوە. بۆیە داواکاری کژار لە خەڵکی کوردستان و هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەتی ژنان و جوانان کە هیزێ دینامیکی کۆمەڵگان، ئەوەیە کە بە وردی سیاسەت و پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەران شی بکەنەوەو هەڵوێستی خۆیان بەرز ڕاگرن،. چون لە میژووی هەموو سەرهەڵدانەکان و شۆرشەکاندا، ژنی کورد پێشەنگایەتی کردووە و دەنگی ئازادی هەڵبریوە. ئێستاش کاتی ئەوەیە کە ژنانی ڕۆژهەلات بە ئەرکی دیرۆکی خۆیان هەستن و جارێکی دیکە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەوڵەتی "دژە ژنە"، بسەلمێنن کە ناتوانێت هەبوونی نیوەی کۆمەڵگا نکولی بکات و لەم بوارەوە ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان دا بەرپرسیارن.


     

    ئێمە وەکو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کژارکوشتنی دوو کۆڵبەری کورد لە شاری بانە شەرمەزار دەکەین سەرخۆشی لە خەڵکی کوردستان، خەلکی شاری بانە، کۆمەلگای کارکەر و بنە ماڵەی ئەو ئازیزانە ئەکەین. بۆیە پێویستە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ڕێز لە ئیرادەی ئازاد و لە شانازیی خەڵکی کوردستان بگرن و دەست لە چەوساندنەوە و داگیرکاری لە کوردستان هەڵبگرن و هەوڵ بدەن چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ پرسەکانی کۆمەڵگا بدۆزنەوەو لەوە تێبگەن کە بە میلیتاریزە کردن و زیادکردنی ئەژماری هێزی سەربازی ناتوانن دەنگی خەلکی کورد، ژنان و جوانان کپ بکەن. وەک کژار پاڵپشتی خۆمان لە خەلکی کوردستان و هەموو ژنان ڕادەگەیەنین و داوا لە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەین کە لە هەر شوێنێک هەن پشتگیریی خۆپیشاندەرانی شارەکانی بانە و مەریوان و سەردەشت و سنەو هەر شوێنێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و دڵنیا بن کە دەنگی ڕاستی و ئازادی بڵندەو سەردەکەوێت.

     

    کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – کژار

    08/09/2017


     

    @page { margin: 2cm }
    p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
    p.ctl { font-family: “Sakkal Majalla” }


     



    کژار