• کۆمەڵە شیعری ( ابدیت خیال ) بڵاو کرایەوە

    8 ئایار, 2017

    کۆمەڵە شیعری ( ابدیت خیال ) بڵاو کرایەوە

     پرتوکی کۆمەڵە شیعری (ابدیت خیال) لە نووسینی ( رۆزەرین کەمانگەر ) کە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاند و هونەری بێستونە و پێشکەش کراوە بە فەرزاد کەمانگەر، بڵاو کرایەوە.

    ئەم پرتوکە کۆمەڵە شیعرێکی بە پێزی نووسەر ( رۆزەرین کەمانگەر) ە کە وەک یەکەمین پەرتوکی خۆی بە زمانی فارسی بڵاوی دەکاتەوە.

    پرتوکەکە لە (69) لاپەڕە پێکدێت و لە دوو توێی بەرگێکی قەشەنگ کە بە رەنگی ژن خەمڵێندراوە لە چاپدراوە.

    نوسەر ئەم پەرتوکەی پێشکەشی مامۆستای تێکۆشەری کورد ( مامۆستا فەرزاد کەمانگەر ) کردووە کە لە 9ی گوڵانی 2010 دا هاوڕێ لەگەڵ‌ (4) تێکۆشەری تر، لە زیندانی ئەوینی تاران لەلایەن رژێمی سێدارەی ئێرانەوە لە سێدارە درا.

    بۆ بینین و خوێندنەوەی ئەم پەرتوکە سەردانی ماڵپەڕی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان KJAR بکەن، بەم ناونیشانە :

    www.kjar.online

    بۆ داگرتنی ئەو کتێبە لێرە کلیک بکە.



    کژار