• چاوپێکەوتن

    15 ته‌مموز, 2016

    لە چاوپێکەتنێك لەگەڵ گەریلاکانی هەپەژە و یەرەکەدا گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ، وە شۆڕش و بەرخودانی باکور دەڵێن:  لێرەوە تا ئیمڕاڵی سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ سەرۆك ئاپۆ دەنێرین، بەرخودانی سەرۆك ئاپۆ لە زیندانی ئیمڕاڵی نەك تەنها بەرخودانی ئەوە بەڵکو بەرخودانی هەموو گەلی کورد و مرۆڤایتیە، بەرخودانی ئازادییە لەبەرامبەر کۆیلەتی و داگیرکەری، سەرۆك ئاپۆ نەك تەنها وەك کەسایەتێك کە لەناو گەلی کورد دەرکەوتووە نەك تەنها وەك نوێنەری کورد بەڵکو وەك نوێنەری تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  مرۆڤایەتییە، ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان لە تێکۆشان ناوەستین و بەردەوامکەری ڕێگای شەهیدان و ئەو بەرخودانە پیرۆزە دەبین، سەرۆك ئاپۆ تەنها بە جەستە زیندانییە بەڵام فیکر و ڕووح ئازادە، هەر وەك خۆی دەڵێت من کەسێکی ئازادم. هەر بۆییە ئەم هەڵوێست هەموو سیاسەت و پلانەکانی دوژمنانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی پوچەڵدەکاتەوە، و لە جێگەیدا بەرخودانی و تێکۆشان بەرزترو بەهێزتر دەبێت.

    هەروەها گەریلاکانی هەپەژە و یەرەکە  لە بەردەوامی وتەکانیاندا سەبارەت بە شۆڕشی باکوری کوردستان وتیان: شۆڕشی باکوری کوردستان بەردەوامکەری بەرخودانی زیندانی ئمڕاڵییە، ئێمە لێرەوە ئەم بەرخودانە سڵاو دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ گەلە سەربەرز و تیکۆشەرەکەمان دەردەبڕین. بێگومان کە لە شوێنێکدا شۆڕش و تێکۆشان هەبێت بێگومان هەڵاتنی خۆری سەرکوتن و ئازادی لە ئاسمانی ئەم شوێنەدا مسۆگەرە، هەر وەک چۆن گەلی کورد بۆ تەواوی دونیا سەلماند کە ئەم سنورە دەستکردانە بونیان نییە و بە ڕووحی نەتەوەییان شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانیان سەرخست، بەهەمان ڕووح و بەرپرسیاری شۆڕشی باکوری کوردستان سەردەخەین.

    لەسەر ئەم بنەمایەش بانگەوازیمان بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەییە کە خاوەنداریەتی لە بەرخودان و تێکۆشانی گەلەکەمان بکەن لە باکوری کوردستان و بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببن، و ڕوویان لە ڕیزەکانی گەریلا و یەپەسە ژن و یەپەسە بکەن و بۆ ئازادی کوردستان و سەرۆك ئاپۆ تێکۆشان بکەن، ئەمڕۆ باکور سبەی ڕۆژهەڵاتە بۆییە دەبێت ڕوحی نەتەوەی و تێکۆشانی وەکیەکی بۆ ئازادی پێویستە.

    پێویستە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ جیاواز لە کچان و کوڕان لە پیرانشار و بانە و  سنە و مەریوانەوە تا ئورمیە و ماکۆ و سەڵماسەوە بێ ناسینی سنورە دەستکردەکان بەشداری ریزەکانی تیکۆشان ببن.

     



    کژار