شاندێک لە کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان KJARسەردانی کۆمیتەی رێخستنی ژنانی کۆمەڵەی کۆمینیستیان کرد
ئەم چاو پێکەوتنە بە ئامادە بوونی هاوسەرۆکی پەژاک ئەڤیندار رێناس و زیلان ڤەژین ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار رۆژی سێشەم لە رێکەوتی 14.6.2016لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی کۆمۆنیست بەڕێوە چوو.
لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی رەوشی ناوچەکە و  ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان، رەوش و رۆڵی ژنان لەگۆرانکاری قۆناغی ئەمرۆدا هەڵسەنگێندرا.
هەر وەها جەخت لە سەر گرنگی رۆڵی ژنان لە تێکۆشان دژ بە عەقڵیەتی دەسەڵات پارێزی پیاوسالار لە هەر چوار لای  کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین کرایەوە. لە سەر ئەم ئەبنەمایە گفتوگۆ دەربارەی ئەو کێشانەی کە رۆژانە لە ئێران و رۆژهەڵات دا رووبەرووی ژنان دەبێتەوە و رێخستن کردنی و یەکگرتنی ژنان بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی دژە ژنی دەوڵەتی ئێران هێندرایە زمان و شرۆڤەیێکی زۆر لە سەر بابەتەکە کرا.
لەم گفتوگۆیەدا ڕێگا چارەی بە هێز لە بوارەکانی سیاسی،کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و پێشەنگایەتی ژنان لە پێکهێنانی ئەم ڕێگا چارانەدا بە ئاوایێکی شەفاف ئیشارەیان پێکرا. لە کۆتایی دا جارێکی تر جەخت لەسەر بەرفەراوان کردنی بازنەی تێکۆشانی ژنان لە هەموو بوارەکانی سیاسی،پاراستن،ئابووری،کۆمەڵایەتی و کلتووری و هەر وەها یەکگرتووی ژنان کرایەوە.