• خۆكوشتن بۆ ژنانی كورد بێ واتایه

    16 حوزه‌یران, 2016

    لە بەرنامەی خۆبونی نەورۆز تیڤیدا کە تایبەت بوو لەسەر خۆکوشتنی ژنان و دەستدرێژی لەسەر ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، لەهەمان کاتد زۆربوونی ئەم دیاردانە، وە سیاسەتی ڕژێمی ئێران لەبەرامبەر ژنان، ڤیان شۆڕش ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە تەواوی دونیادا هەموو بونەوەرێك سیستەمێکی خۆ پاراستنی هەیە، وە لە مرۆڤیشدا ئەمە هەیە، بەڵام زۆر جار ئەمەی مرۆڤ دەگاتە ئاستی خۆ لەناوبردن. بێ ئومێد بوون لە ژیان  هەڵبژاردنی مردن زۆر هۆکاری هەیە، بەڵام لەپشت هەموو ئەم هۆکارانەوە، سیاسەتێکی چەپەڵانی دەسەڵات و ڕژیم هەیە.

    لەناو کۆمەڵگای بەهێزکراو بە زیهنیەتی پیاوسالاری و مەزهەبی کە کۆمەڵگای ئێرانە، ژن خۆی بێکەس و بێ هێز دەبینێت، خێزان، کۆمەڵگا، یاسا… هەموویان ژنانیان بێ پشتگیری هێشتۆتەوە، بۆییە ژنان کە دەبینین ئیتر نرخێکیان نەماوە لەم ژیانەدا وەك بێ چارەیێك پەنا دەبەنە بەر ئەم کارە.

    لەهەمان کاتدا ڤیان شۆڕش ڕۆڵ و گرنگی ئەو شۆڕشانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوویاندا، کە بە تایبەت شۆڕشی ڕۆژئاوا، وە بەرخودانی ژنان و کچانی چوار پارچەی کوردستان لە کۆبانێدا ڕوویدا و وتی: هەموو ئەوانە کاریگەری زۆری لەسەر دەسەڵاتداران کرد و هەر بۆییە بە هەموو شێوەێك دەیانەوێت سیاسەتی دژە ژن پەیڕەو بکەن و ژن لە ڕاستەقینەی خۆی وەك هەمیشە دوورتر بخەنەوە، ئەمەش بە چەندین سیاسەتی جۆراوجۆر جێبەجێدەکردرێت، و بەرمبەر دروستبون و ڕووبەڕووبونەوەی هەموو ئەو کێشانەش پێویستە ئەو کەسانە وەك قوربانێکی دەستی ئەم سیاسەتەنە سەیر بکرێن و لەهەمان کاتدا پەناگەێکیان بۆ دابین بکرێت.

    لەبەردەوامی وتەکانیدا شۆڕش وتی؛ مەترسیدارترین ڕەوش بۆ کۆمەڵگایەك ئەوەییە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە بۆی ئاسایی بێت، وەک ئەوەییە کە نەخۆشێکە و دەرزێکی بێ هۆشکەری بۆ بەکاردەهێننین، کە خۆی هەست دەکات ئازاری نییە، بەڵام لە ڕاستیدا لەناو جەستەیدا لە گەشەسەندنداییە، وە بوونی هەیە، لەڕاستیدا مرۆڤ بڵێت کۆمەڵگا بێ هۆشدەکرێت،  لایەنی ویژدانی کۆمەڵگا ناهێڵن. لایەنی ئەخلاقی کۆمەڵگا بێ هێزدەکەن. دەبێت کۆمەڵگا بەم ئەرکە هەڵبستێت و دژی هەموو ئەم سیاسەتانە سەرهەڵبهێنن، چونکە هەر یەکە لەم کێشانەی کە لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا هەن لەناو چاند و کلتوری کوردان هەرگیز بوونی نەبووە، هەربۆییە نابێت ڕێگا بدەن ئەم جۆرە سیاسەتانە لەوە زیاتر بەڕێوە بچێت. چونکە ئەو کەسانەی کە ئێستا کراونەتە بەسیچج، پەیوەستکراون بە ماددەی هۆشبەر، یان دووچاری هەر کێشەێکی تر بوننەتە لەبەر ئەم سیاسەتانە داهاتووی ئەم کۆمەڵگایەن، بۆییە دەبێت کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خاوەندارییەتی لە ئایندەی کۆمەڵگاکەیان بکەن.

    هەروەها سەبارەت بە وتەکانی ئیمام جومعەی ئەسفەهان سەبارەت بە ئەوەی کە وتبووی: هۆکاری وشکبوونی بەنداوێکی ئەو ناوچەییە ڕەچاونەکردنی حیجابە، ڤیان شۆڕش ئاماژە بەوە کرد و وتی: سیاسەتەکانی ئێران دژی ژنان زۆر و بەرفراوانن، هەر شتێك گرێدراوی ژن دەکەن، بۆ نموونە وشکبوونی بەنداوەکان و وشکە ساڵی ئێران هۆکاری بێ حیجابی ژنانی ئێرانە، ئێران دەیەوێت بڵێت ژن بوون لەم وڵاتەدا تاوانە، من دەڵێم ئیتر ئێران ناتوانێت بەم جۆرە قسانە نە کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە نە ئێران بەم جۆرە سیاسەت و قسانە هەڵبخەڵەتێنێت، چونکە ئیتر هۆشیارێك دروستبووە.

    سەبارەت بە زۆربوونی ڕێژەی دەستدرێژی بۆ سەر گەنجان و ژنان وتی: دەبێت کۆمەڵگا خاوەنداریەتی لەم کەسانە بکات، چونکە ئەوانە ئەم کارەیان بە ویستی خۆیان نەکردوە، دەستدرێژی تەنها دەسترێژی جەستەی نییە، بەڵکو بەر لەوە دەستدرێژی دەروونی، ڕووحی، ئیرادەی هەیە، کە کۆتاییەکەی بە دەستدرێژی جەستەی دەبێت. زۆربوونی ئەو چاندی دەستدرێژی و لەهەمان کاتدا ترساندن و هەڕەشە کردن لەخودی قوربانی بە گرتنی دیمەنی دەستدرێژیەکە یاخو بڵاوکردنەوەیان، کە بەمەش دووچاری خیانەتیان دەکات لە خاك و نیشتیمان، لە وڵات، لە نەتەوەی خۆیان، وە لە ئازادی…… کە بەتایبەت بەم دواییانە ئەمەیان لەسەر ئەم بنەماڵانە جێبەجێکرد کە وڵات پارێز بوون واتە دەیەوێت بیان خاتە سەر هێڵی خیانەت، هەربۆییە دەبێت کۆمەڵگا ماناێکی سەر لەنوێ بداتەوە بە وشەی ناموس یاخود شەڕەف، بەڕاستی ناموس چییە؟.  چونکە بەمە شەرەف و ناموس ناچێت، کاتێك شەرەف و ناموس دەچێت کە ئەم کۆمەڵگاییە لە ئاستی هەموو ئەوانە بێدەنگ دەبێت. بۆییە دەبێت کۆمەڵگا بێدەنگ نەبێت، وەخودی ئەم قوربانیانەش بێدەنگ نەبن و بوێرانە پێشەنگایەتی بکەن بۆ ئەوەی ڕێچکەێك دروست بکەن بۆ قوربانیانی تری ئەم شەڕە تایبەتە.  ڕژێمی ئێران خۆی ئەم سیاسەتە بە کردار دەکات بۆییە پەنا بردە بەر ئەو شتێکی هەڵەیە، دەوڵەتی ئێران دەستی کردووە بە هێرشێکی شەڕی تایبەت بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم هێرشە هەم شەڕێکی تایبەت دەرونی، سیاسییە. هەربۆییە هۆشیارێکی زۆر پێویستە زانابوونی کۆمەڵگا،زانابوونی جنسی و نەتەوەی زۆر پێویستە.

    دەوڵەتی ئێران دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بشکێنێت دەیەوێت ئەم هەستی  نەتەوەی و شۆڕش و لەناو بردنی دەسەڵاتداران کە لە ڕۆژئاوا کرا لێرەدا نەرێنی یاخود ڕووبەڕوی نەبوونی بکاتەوە، چونکە جێ دەستی ژنان و گەنجانی ڕۆژهەڵات دیاربوو، بێگومان کە ئەمەش بۆ خۆی بە مەترسی دەزانێت.

    لە بەردەوامی وتەکانیدا سەبارەت بە ڕێگاکانی ڕزگاربوون لەم جۆرە کێشانە لەناو کۆمەڵگادا ڤیان شۆڕش وتی: دەبێت کۆمەڵگا خٶی خاوەنداریەتی بکات و ببێت بە چارەسەری، وە هەڵبستن بە دروستکردنی سەنتەر بۆ هاوکاریکردنی هەموو ئەم کەسانە کە بە شیوازی جۆراوجۆر کەوتوونەتە ناو ئەم سیاسەتەناوە، بە لە ماڵێکەوە دەستپێبکرێت تاوەکو کۆڵان، گەڕەك، ناوچە، شار تەواوی وڵات. واتە خۆیان ئەم سیاسەتەی دەوڵەت پوچەڵبکەنەوە.

    دەبێت کۆمەڵگا لەبەرامبەر ناەندەکانی خۆفرۆشی کە لە شارەکاندا هەیە هەڵوێست نیشان بدات، نابێت بە هیچ شێوەێك ئەم ناوەندانە لەناو کۆمەڵگادا بونیان هەبێت، کاتێك ئەو مەلای ئەسفەهان دەڵێت ئەم بەنداوە لەبەر هۆکاری ڕەچاونەکردنی حیجاب وشکبووە،  وە بە ڕای من بۆییە لایەنی ئەخلاقی شەرەکان وای پێ هاتووە چونکە زیهنیەتی ئەم مەلایانە، یاخو کەسانێکی بەم شێوەییە پێشەنگی ئەم کۆمەڵگایەن و ڕێگای ئەم بێ ئەخلاقیانە دەکانەوە و کۆمەڵگایان دووچاری ئەم ڕەوشە کردووە، هەر بۆییە لایەنی ئەخلاقی و ویژدانی  کۆمەڵگا وشکدەبێت.

     لە کۆتایی وتەکانیدا ڤیان شۆڕش وتی: هەر بۆییە خودی قوربنیانی ئەم سیاسەتە کە ژنان و گەنجانن دەبێت هەڵوێست نیشان بدەن، لەکاتێکی بەم شێوەیەدا کە گەلی کورد لەناویداییە خۆکوشتن و مردن زۆر بێ واتاییە چونکە ئێستا گەلی کورد خاوەن ئیرادەێك و گرنگێکە لە هەرێمەکەدا، گەلی کورد پێشەنگایەتی شۆڕشی گەلان دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تەواوی جیهاندا، بۆییە دەبێت ئەم ڕوحی شۆڕش هێزە بکاوێتە ناو ژیانی یەك بە یەکی تاکەکانی کۆمەڵگا، هەر وەك چۆن لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستاندا سیستەمی دەوڵەت ڕوتکرایەوە و گەل خۆی سیستەمی خۆی بەڕێوەبرد، سبەی دووسبەی نۆبەی ئێران، ڕژێمی ئێران ئێستا خۆی شکەستی هێناوە و تەنها بە ڕواڵەت ماوەتەوە، بۆییە دەبێت ژنان و گەنجان ببن بە هێزێکی زۆر بەهێز و کاریگەر بۆ تێکۆشانی ئیرادەێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد.



    کژار