• ڕۆڵی ژن لە شۆڕشدا

    10 ئازار, 2016

     

    سەما خۆشمیر

    ئەندامی یەکێتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵات

    سیستەمەی دەسەڵاتداری سەرمایەداری تا دەچێت توندوتیژی خۆی بە شێوەیه‌کی نامرۆڤانە لەسەر ژنان زیاتر و بەردەوام دەکات، ئەوەی کە لەم سیستەمەشدا دەبێتە قوربانی هەر ژنە، سیستەمی سەرمایەداری لە کەسایەتی ژندا کەسایەتێکی ڕۆبۆتی ئاواکردووە و هەمیشە خستویه‌تە ناو زیندانێکی ئاسنینەوە.

    لەم سیستەمەدا هەر جۆرە توندوتیژێك بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، بەڵام لەبەرامبەر هەموو ئەمانەش ژنان بەرخودانێکی زۆر گەورە دەکەن، ئەم سیستەمە لە کەسیاتی ژندا کۆمەڵگایەکی ڕەگەزگەرای دروستکردوە و ڕۆژانە ژنان روبەری زۆر دەستدرێژی دەبنەوە بە شێواز  وهۆکاری جیاواز، بەڵام ئەم هەموو ڕێکخراو ولایەنی ژنان هەیە، کە بە هیچ شێوەێك خاوەنداریەتیان لەم ژنانە نەکردوە، بەڵام لەلایەکی تروە ئەو تەڤگەرەی کە لەژێر فەلسەفەی سەرۆکاتی گەشەی کردوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم دەسەڵاتە لە بنگەیەوە دەتوێنێتەوە.

    بۆ وەڵامی ئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو، کە بە هەموو دونیا و ئەم دەسەڵاتەی ووت: کە ژنان ستونی ئەم کۆمەڵگایەن، وە لەهەمان کاتدا ئەم سیاسەتەی پوچەڵکردەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە شۆڕشی ژن، لەهەموو دونیادا ئەمە دەنگی دایەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم شۆڕشە گەورەتر و بە ئەنچامتر بوو، وا تا دەچێت ئەم هەنگاوانە بە پیتە زێڕینەکانی خۆی دەنووسێتەوە.

    شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوادا جاریکی تر مێژووی زیندوو کردەوە، ئەو مێژووەی کە بە هەزاران ساڵە نەهینراوەتە سەر زمان و نەنوسراوەتەوە، لە کەسایەتی ئارین میرکان، ڤیان پەیمان، ژیان، لاپەڕە زێڕینەکانی ئەم مێژووە نووسرانەوە.

    بەمەش جاریکی تر بە هەموو دونیایان گووت کە مێژووی میزۆپۆتامیا هەر زیندووە و هەر زیندوو دەمێنێتەوە، شۆڕآی ڕۆژئاوا بوو بە شۆڕشی ژنانی جیهان، ئەم شۆڕشە ناسنمەێکی نوێی بۆ ژنان ئاواکرد، وە هەر ئەمەشبووە هۆی ئەوەی کە کاریگەری لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان بکات، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەسکەوتەکانی ژن سەرکەوت، وە هەر ئەم دەسکەوتانەش ئێستا لە باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە دەچێت، ئەم شۆڕشەی ئێستا کە لە باکوری کوردستاندا بەڕێوە دەچێت شۆڕشی ژنە، شۆڕسی گەلانە.

    ئەم هەنگاوەی کە ئێستا باکوری کوردستان ناویەتی  و بە دامەزراندنی یەپەسە ژن و یەپەسە تا دوا ئاست دەگات بە ئەنجامێکی باش و سەرکەوتوانە، بەتایبەت یەپەسە ژن دەبێتە وڵامێك بۆ هەموو ئەم توندوتیژی و زوڵمانە، ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت، بەردەوامکەری ڕێگەی شەهید سەکینە جانسز، ڕۆژبین، ڕووناهی دەبێت.

     

     

     

     



    کژار