ئێران زیندانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ژنان

10 ئازار, 2016

 

له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوین هه‌موو خانه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌هۆى زهنیه‌تى ده‌سته‌ڵاتداریه‌وه‌ دووچارى قه‌یران بۆته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌، عه‌شیره‌ت، شار، گوند، بێکارى، گروپى ئاینى، رۆشنبیر، ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ و ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێو قه‌یرانى قووڵدان.

ژنان له‌پله‌ی دووه‌میندان

ژنێکى که‌ ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌ژێر زه‌برى ئیش و ئازارى توند و تیژى دا ده‌نالێنێ، ڕاستیه‌کى دروستکراوه‌ و حه‌قیقه‌تێکه‌ ئاوه‌ژوو کراوه‌ته‌وه‌. چ شتێکى هه‌بووبێ که‌ مایه‌ى شانازى بێ که‌وتۆته‌ ژێرڕکێفى ده‌سەڵاتداریه‌وه‌ و هه‌ناسه‌ى له‌ به‌ر بڕاوه‌و به‌ چه‌مکى ئه‌خلاقى سه‌رده‌ست گه‌مارۆ دراوه‌. نه‌ریتى کۆنه‌په‌رستى ئه‌وى له‌ خۆبوون ده‌رخستووه‌ و کردوییه‌تى به‌ موڵکى پیاو. ته‌نیا ئه‌رکێکى پێداوه‌ ئه‌وه‌ش بێ گفتوگۆ و به‌ ڕه‌هایى خزمه‌ت کردنى پیاوه‌. خستنه‌وه‌ى منداڵ و ماڵداریه‌، ئه‌و ڕاستیه‌ دروستکراوه‌ى به‌سه‌ر ژن دا سه‌پێنراوه‌ کراوه‌ چاره‌نوس و وه‌ك ڕاستى کۆمه‌ڵگا گوزاره‌ى لێده‌کرێ ، ژنان له‌ ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئابورى، کولتورى، یاسایى و سیاسى خراوه‌ته‌ پله‌ى دووه‌مینه‌وه.‌

ئه‌و تراژیدیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌، زیاتر له‌ ڕاستینه‌ى ئه‌مڕۆى ژنان دا ده‌بینرێ. یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش ئێرانه‌، دواى ئه‌وه‌ى که‌ ڕژێمى مه‌لایه‌تى له‌ ئێران له‌ ساڵى 1979 جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتدارى به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت، ژنان به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ڕابردوو هه‌نگاوى پاشه‌کشه‌یان پێ نرا، له‌ ماوه‌ى ئه‌م (٣٤) ساڵه‌ى ڕابردوودا گوشارى سه‌ر ژنان تا چووە زیاتر بووە و  ‌ ئێران یاساکان له‌ دژى ژنان گه‌ڵاله‌ کراون و له‌ماڵدا زیندانی کراون. ژنان رۆژانه‌ له‌ئێران له‌ژێر ڕه‌حمه‌تى  ده‌ستورى بنه‌ڕه‌تى  و  یاساى شه‌ریعه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن ، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیارێکیش بدات ئه‌وه‌ شۆراى ئه‌نجومه‌نێکى بڕیارده‌ر هه‌یه‌ که‌ ڤیتۆى ده‌کات ئه‌وه‌ش شۆراى ده‌ست نیشانکردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى ڕژێمه‌ واته‌ به‌رژه‌وه‌ندى ڕژێم له لە ‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وندیه‌کانه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌خۆ به‌ خودى رێبه‌رى ئاینى ئێرانه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه.‌

دادگا گوایه‌ جێى دادوه‌رییه‌، به‌ڵام له‌ جیاتى پیاوێك دوو ژن وه‌ک شاهید قه‌بوڵ ده‌کات له‌ ئێران یاساکان له‌ دژى ژنان گه‌ڵاله‌ کراون و ژنان له‌ ماڵ دا زیندانى ده‌که‌ن، له‌ مال دا ژن له‌ژێر کۆنتڕۆڵى باوک و برا هاوسه‌رگیرى ده‌کات له‌ ژێر کۆنتڕۆڵى هاوسه‌ره‌که‌ى دایه‌،

ساڵی ١٩٧٩ئه‌وانه‌ش هه‌موو به‌ یاسایى کراوه.‌ پیاوانى خاوه‌ن باوه‌ڕى شێعه‌ مه‌زهه‌ب وه‌ك سونییه‌کان نه‌یانده‌توانى فره‌ژنى په‌یڕه‌و

لە ١٩٧٩ له‌و وڵاته‌ فره‌ ژنى نه‌بوو به‌ڵام هاوسه‌رگیرى دووه‌مین و چه‌ندین له‌ ژێر ناوى سیغه‌ ئه‌نجام ده‌درا که‌ زه‌واجى ماوه‌ کورت بوو وه‌ك نه‌ریتێك ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ ڕاستى دا هه‌ر هه‌مان فره‌ژنى بوو به‌ڵام له‌ ژێر ناوێکى تردا.

پێشتر به‌پێى یاساکانى ئێران ژنان و پیاوان کاتێ ته‌مه‌نى ( 18 ) ساڵیان پڕکردبێته‌وه‌ ده‌توانن به‌ پاسپۆڕتى خۆیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

به‌ڵام به‌ پێى یاسا نوێیه‌کان ژنێکى که‌ هاوسه‌گیرى نه‌کردبێ ناتوانێ به‌ بێ مۆڵه‌تى پیاوێك له‌ خێزانه‌که‌ى یان هاوسه‌ره‌که‌ى سه‌فه‌ر بکات. ژنانى چالاك له‌ ئێران ئه‌و یاسایه‌ ناوده‌نێن " کۆیلایه‌تى مۆدێرن" لە له‌ هه‌مان کات دا به‌شودانى کچان له‌ ته‌مه‌نى بچوک ، له‌ ساڵى ٢٠٠٥ ه‌وه‌ په‌ره‌ى پێدرا و ته‌مه‌نیان دابه‌زێنرا بۆ زۆر که‌متر له‌ ته‌مه‌نى که‌سى پێگه‌یشتوو. ئه‌و ژنانه‌ى بیانه‌وێ کار بکه‌ن ده‌بێ له‌ هاوسه‌ره‌که‌یان مۆڵەت وه‌رگرن.

ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ ژێر ناوى ناموس دا ژن بکوژن سزا نادرێن

هه‌روه‌ها ژنان ناتوانن ببنه‌ دادوه‌ر، ناتوانن خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ سه‌رۆک کۆمارى، له‌په‌ڕله‌مان دا کۆتا بۆ ژنان دیارى نه‌کراوه‌. ئه‌و پیاوانه‌ى له‌ ژێر ناوى ناموس دا ژن بکوژن سزا نادرێن، یاساێکیش نیه‌ که‌ ژنان له‌ ده‌ستدرێژکاران بپارێزێ، شه‌قامه‌کانیش ناتوانن به‌ ژنان له‌ سه‌ر  شەقامەکان ناتوانن بە ڕاحەتی لە شەقامەکاندا‌ بسوڕێنه‌وه‌.  ئه‌و ژنانه‌ى که‌ به‌ هه‌ر بیانویه‌کى پێشلێکردنى ڕێساکانى ئیسلام له‌ پۆشاکه‌کانیان دا ببینن ڕوبه‌ڕوى گرتن و لێپرسینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه.‌

که‌سانێکى ژنان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن و به‌ زۆرى له‌ وێستگه‌ى میترۆ و پاس ڕاده‌وه‌ستن، هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ به‌ پارکه‌کان دا ده‌گه‌ڕێن و ژنان و پیاوانێکى که‌ هاوسه‌رى یه‌کتر نه‌بن کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن و ڕوبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه‌یان ده‌که‌ن. که‌سانێکى ژنان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن و به‌ زۆرى له‌ وێستگه‌ى میترۆ و پاس ڕاده‌وه‌ستن، هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ به‌ پارکه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن و ژنان و پیاوانێکى که‌ هاوسه‌رى یه‌کتر نه‌بن کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن و ڕوبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه‌یان ده‌که‌ن که‌سانى ئاینى ڕۆژانه‌ به‌ به‌ر گوێى کۆمه‌ڵگادا ده‌ده‌ن که‌ ژنان له‌ پیاوان جیاوازترن. بانگه‌شه‌ ده‌که‌ن که‌ ژنان ده‌بێ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ بپارێزرێن و ژنانیش کاریان خزمه‌ت کردنى منداڵ و کارى ماڵه.‌

لە‌ژێر ئه‌و حوکمه‌ ره‌هایه‌شدا ٤٠% ژنان کار ده‌که‌ن، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌رزترینه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى ناوین دا، له‌لایەى پیاوانى ئاینى زیادبوونى ژنان له‌ زانکۆکان مایه‌ى نیگه‌رانیه،‌ به‌ پێ ده‌ستورى بنه‌ڕه‌تى مافى هه‌ر ژنێک هه‌یه‌ که‌ په‌روه‌رده‌ ببینێ ، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ زانکۆ کۆتا بۆ وه‌رگرتنى ژنان دانراوه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ له‌لاى پیاوانى ئاینى زیاد بونى ژنان له‌ زانکۆکان مایه‌ى نیگه‌رانیه،

بۆ ئه‌وه‌ى که‌ ژماره‌ى ژنان له‌زانکۆکان که‌م بکرێته‌وه‌ ناوه‌ندێکى تایبه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان دامه‌زرا و ڕاپۆرتێکى پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆك کۆمارى پێشوى ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد کرد به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ له‌سه‌رده‌مى حه‌سه‌ن ڕوحانیش دا هیچ گۆڕانکارى به‌سه‌ردا نه‌هات.‌

له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کرا ئه‌گه‌ر رێ له‌سه‌ر زۆربونى ژنان نه‌گیرێ له‌ زانکۆکان ئه‌وه‌ رێ له‌سه‌ر خراپ بونى هاوسه‌نگى کۆمه‌ڵگا ناگیرێ و له‌ ڕووى ئابوریه‌وه‌ دۆخى ژنان و پیاوانیش ده‌گۆڕێ، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى باڵاى په‌روه‌رده‌ و زانست بڕیارى دا که‌ له‌ ( ٣٦ ) زانکۆ ( ٧٧ ) به‌ش له‌ وه‌رگرتنى ژنان قه‌ده‌غه‌ بکرێ، له‌پاییزی 2013ه‌وه‌ (9) ژن له‌سێداره‌ دراون؛ (5)یان کوردن،

له‌لایه‌کى تر له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزى پاییزى 2013 ه‌وه‌ نۆ ژن له‌زیندانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سێداره‌ دراون که‌ پێنج ژنیان کورد بوون  یه‌ك له‌و ژنانه‌ که‌ خه‌ڵکى ئورمیەن  له‌گه‌ڵ کوڕ و کچێکى گیرا و ساڵى پار کوڕه‌که‌ى له‌ سێداره‌ درا و ئه‌مساڵیش خۆی.

(130) هه‌زار ژن ئالووده‌ی به‌ کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون

به‌پێى ئامارێك که‌ ناوه‌نده‌کانى ئێران خۆشیان دانیان پێدا ناوه‌ له‌و وڵاته‌ یه‌ك ملیۆن و (325)  هه‌زار که‌س ئاڵووده‌ى به‌کارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان بوونه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش‌ ‌(130)  هه‌زار یان ژنن.

له‌ هه‌مان کات دا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌ به‌ په‌ره‌دان به‌ به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر و به‌زۆر ئاڵوده‌کردنى گه‌نجان تۆمه‌تبار ده‌کرێ و پاشان هه‌رخۆشى به‌ تۆمه‌تى بازرگانى کردن و به‌کارهێنانى ئه‌و مادانه‌ له‌ سێداره‌یان ده‌دات.

سزای ژنان جیاوازه…!‌

سه‌نگه‌سار یه‌کێکه‌ له‌و شێوازه‌ دڕندانه‌ى کوشتن که‌ په‌یڕه‌و ده‌کرێ، ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌کرێ په‌یوه‌ندى جنسى به‌ده‌ر له‌ یاسایان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ رووبه‌ڕووى به‌ردباران ده‌کرێته‌وه‌ تا مردن، له‌ ئه‌نجامدانى سزاکه‌شدا جیاوازى هه‌یه‌، پیاوان تا ناوکیان و ژنان تا قوڕگیان بن خاک ده‌کرێن، ده‌بێ به‌رده‌کانیش له‌ کێشێك زیاتر نه‌بن که‌ یاسا رێى پێداوه‌، واته‌ گه‌وره‌ نه‌بن که‌ یه‌کسه‌ر قوربانیه‌که‌ بکوژێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئازاره‌وه‌ بمرن. ژنێکى که‌ بیرو باوه‌ڕى جیاواز بێ و به‌رهه‌ڵستکارى رژێم بێ له‌سه‌ر مافه‌ ئه‌تنیکى و مه‌زهه‌بیه‌کانى وه‌ک دوژمنى خودا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له‌ سێداره‌ ده‌درێ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ساڵى ٢٠١٠ دا له‌سه‌ر ( شیرین عه‌له‌م هولى ) په‌یڕه‌و کرا.

ملیۆنێک و (500) هه‌زار ژنی ئێرانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ده‌هێنن

له‌ ئێران، رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ده‌هێنن له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دوایدا دوو هێنده‌ زیادی کردووه، به‌ پێی پسپۆران، له‌ سه‌دا (7) ی ژنانی ئێرانی (ملیۆنێک و 500 هه‌زار که‌س) ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ده‌هێنن،  وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ ڕێژه‌ی ژنانی ئێرانی که‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ده‌هێنن، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا له‌ سه‌دا (8،9) زیادی کردوه‌. به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ژماره‌ی ڕاستی  و به‌ پێی ئاماره‌ نا‌فه‌رمییه‌کان ڕێژه‌که‌ له‌ سه‌دا سه‌د زیادی کردووە.‌

ڕاگه‌یه‌ندرا له‌سه‌دا (62) ی ئه‌و ژنانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار ده‌هێنن، ژنانی خاوه‌ن ماڵ و منداڵن. به‌ڵام جێگای سه‌رنجڕاکێش ئه‌مه‌یه‌ که‌ تا ئێستا کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ئێرانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ و ڕێگری له‌ به‌کارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان هیچ ڕێ و شوێنی پێویستیان نه‌گرتۆته‌به‌ر،  به‌ پێچه‌وانه‌ زه‌مینه‌ی به‌کارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان باشتر فه‌راهه‌م ده‌که‌ن.

له‌ ئێران (130) هه‌زار ژن ئالوده‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانن

له‌ کاتێکدا کاندیده‌‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ته‌نیا به‌ دانى به‌ڵێنى بێ بنه‌ما و سه‌باره‌ت به‌ ژنان خۆیان و خەڵك سه‌رقاڵ ده‌که‌ن، ڕه‌وشى ژنان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان و کۆمه‌ڵگاى کورده‌واریدا، تا ده‌چێت خراپتر ده‌بێت، دیارد‌ه‌ى گیرۆده‌بوون به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر که‌ پێشتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا دیارده‌یه‌کى نامۆ بوو، ئێستا و له‌ ژیر سێبه‌رى سیاسه‌تى ڕژیمى  ئیراندا، ژنان به‌ هۆى زۆرێك له‌ کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ گیرۆده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌‌کرێن..

جێگاى ئاماژه‌یه‌ له‌ ئامارێکى راگه‌یندراوى ناوه‌ندێکى سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات "بابک دین پرست" ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئێراندا ڕێژه‌ى  یه‌ك میلیۆن و (325)  هه‌زار توشبوو به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان هه‌یه‌ که‌ له‌و رێژه‌یه‌ ‌( 130)  هه‌زار یان ژنن، ناوه‌نده‌که‌ بێ ئاماژه‌کردن به‌ چۆنێتی دابه‌شبوونی ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌سه‌ر پارێزگا و شاره‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، رایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر لایه‌ن ژنانه‌وه‌ زیاترین ئاستی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه.

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگا و ڕێکخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانیشه‌وه‌ تاوانبارکراوه‌ به‌ بره‌ودان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌زۆر ئاڵوده‌کردنی گه‌نجان به‌و ماده‌یه، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌شه‌ که‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی به‌کاربردن و ئالوده‌کردنی گه‌نجان به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌کو سیاسه‌تێکی باڵای ئێستای ئه‌و ڕژێمه‌یه‌ که‌ هه‌وڵی خامۆشکردنی وزه‌ی، به‌رهه‌ڵستکارکردنی ڕژێم و هۆشیاربوونه‌وه‌ کۆمه‌ڵگا ده‌دات، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ساڵانه‌ به‌ بیانوی به‌کاربردن و بازرگانیکردن به‌و مادانه‌وه‌ سه‌دان که‌س به‌ نهێنی و ئاشکرا له‌ سێداره‌ ده‌دات.

 

پێوەندی‌دار