• تەقاندنەوەی ناوەندێکی لەشکری لە گوندی دەرەویانی دیواندەرە

    21 تشرینی یه‌كه‌م, 2015

    یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشتر رایانگەیاندبوو کە لە ئەگەری بەردەوامی درووس کردنی بنگە لەشکەریەکان و درێژە پێدان بە میلیتاریزە کردنی ناوچەکە، بێدەنگ نامێنێ و هەر جۆرە پەرەپێدانێک بە توندی وڵام دەداتەوە.

    بە پێی هەواڵی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەرەکە، گەریلاکان لە درێژەی چالاکیێکدا لە شاری دیواندەرە ناوەندێکی لەشکری سوپایان تەقاندەوە.

    لە گوندی دەرەویان سەر بە شاری دیواندەرە، دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ناوچەکە لە مەڕ درووست کردنی بنکەی لەشکری لە ناوچەکە، گەریلاکانی”یەرەکە” لە رۆژی ٢٥ی پووشپەڕ لە درێژەی چالاکیێکدا ئەو ناوەندەیان لە گەڵ خاک یەکسان کرد.

     



    کژار