کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاخەکانی کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی ژیانی ئازاد و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک، وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ژنان خۆی ناساندووە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ وە تا ئێستا، بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»، گرنگییەکی زۆری بە ڕێکخستنی ژنان ئو فراوانکردنی چالاکییەکانی ژنان داوە.

ڕێکخراوەکەمان ئەو بەرپرسیارییە لە ئەستۆیە کە بە ڕێنمایی نەتەوەی دیموکراتیک، لە بەرامبەر هزری دەسەڵاتخواز، دەوڵەتخواز و جنسیەت‌پەرست، لە ڕێگەی تێگەیشتن، بۆچوون و ئیرادەی ژنانەوە خۆی ڕێک بخات و سیستەمێکی جێگرەوەی تایبەت بە خۆی بنیات بنێت.

کژار هەموو ناسنامە و پێناسە دیموکراتیک و دژەفاشیستییەکان کە خاوەنی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیکن، لەخۆدەگرێت و جەخت لەسەر بوونی جیاوازییە نەتەوەیی و ئاینییە جۆراوجۆرەکان دەکات.

بەشی سەرەکی کاری ئێمە پابەندبوونە بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد کە لەسەر بنەمای دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی دروست دەبێت و ئازادی ژنان وەک بناغەی سەرەکی خۆی دادەنێت.

چالاکییەکانمان

• بەردەوام ئاگادارکردنەوە لەسەر بارودۆخ و دۆخی ژنان لە کوردستان و ئێران
• بەڕێوەبردنی سیمینار و پێشکەشکردنی پڕۆژە سەبارەت بە ڕێگا و شێوازەکانی خەبات، بەرخۆدان و ڕێکخستنی ژنان دژ بە توندوتیژی و جیاکاری دژ بە ژنان
• بەشداری‌کردن و ڕێکخستنی کمپینە جۆراوجۆرەکان
• ئەکسیۆنی شەقام
• چالاکییە ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییە گشتییەکان لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن، بڵاوکراوە و چاوپێکەوتن لە بەرنامە جۆراوجۆرەکاندا
• ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان
• دروستکردنی تۆڕە جۆراوجۆرەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و بە گشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوای ئاسیا)

ئامانجەکانمان

• گۆڕینەوەی بۆچوون و ئەزموون لەگەڵ ژنان لە کەلتوور و کۆمەڵگە جیاوازەکان
• دامەزراندنی ڕێکخراوە تایبەتەکانی ژنان لە بوارە سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئابووری، یاسایی، ژینگەیی، ئەخلاقی، جوانیناسی، دیپلۆماسی و خۆپاراستندا
• تۆڕسازی نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان و بەهێزکردنی هاوپشتی ژنان لە جوگرافیای سیاسی ئێران و ئەفغانستان
• دروستکردنی هاوپشتی لەگەڵ ژنان و تۆڕە جۆراوجۆرەکان بۆ ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی و بیروباوەڕی، بە تایبەتی ژنان لە ئێران
• کارگە و خولی فێرکاری بۆ ژنان

ئەندامێتی کژار لە:

  • پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ژنانی فرامیلەتی
  • تەڤگەری ژنانی کوردستان–ئەورووپا (TJKE)
  • پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ژینا)

ڕێگاكانی پەیوەندی:

ماڵپەڕی فەرمی: https://kjar.online
تێلێگرام: https://t.me/kajarOfficialChannel
ئینستاگرام: https://www.instagram.com/kjar.page
ئیکس (توییتەر): https://x.com/KjarOnline