هاوكات لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی پێشڕەو و ئازادیخوازانەی «ژن، ژیان، ئازادی»، کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگه ی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناونیشانی پەڕتووکی «پڕشنگەکانی شەقام» بڵاو دەکاتەوە.
ئەم پەڕتووکە، یادنامەیەکە بۆ تۆمارکردنی ژیاننامە، خەبات و یادی گیانبەختکراوانی ڕێگای ئازادی، دیموکراسی و یەکسانیخوازی. «پڕشنگەکانی شەقام» بە ڕێز و وەفا بۆ یادی گیانبەختکراوانی ئەم ڕاپەڕینە سەراسەرییە، تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی ڕۆڵی هەر یەک لەم گیانبەختکراوانەی ڕێگای ئازادی لە بەردەوامییدان بە خەبات دژی پێکهاتەکانی سەرکوت و پیاوسالاری.
ژن ژیان ئازادی
بۆ دانڵۆدی ئەم پرتووکە لێرە کلیک بکەن
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)